پەیکەره‌یه‌ک بۆ هونەرمەند مەزهەر خالقی
هونەرمەندێکی پەیکەرتاشی کورد بۆ ڕێزگرتن لە هونەرمەندی دیاری کورد، مەزهەر خالقی، پەیکەره‌یه‌کی دروست کرد.
به پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە باس نیوز، لالە سەمەد، هونەرمەندی پەیکەرتاشی کور،د بۆ ڕێزگرتن لە هونەرمەندی دیاری کورد، مەزهەر خالقی، پەیکەره‌یه‌کی دروست کرد.
لالە سەمەد، لەم بارەوە وتی: پەیکەرەکەم لە مادەی مۆم و بڕۆنز دروست کردووە، لە ماوەی (۲۰) ڕۆژدا توانیم کارەکە ته‌واو بکه‌م، قەبارەی په‌یکه‌ره‌کە ۱۷۰ سانتیمەترە.
هونەرمەند لالە سەمەد له درێژه‌دا زیادی کرد: ئەو کارەم هەر تەنیا لەبەر خۆشەویستی هونەرمەندی گەورە، مامۆستا مەزهەر خالقی دروست کردووە.
ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا، هه‌نه‌رمه‌ند لاله سه‌مه‌د، هه‌ر به‌م فۆڕمه په‌یکه‌ره‌یه‌کی بۆ مۆسیقا ژه‌نی کورد، قاله مه‌ڕه دروست کرد که دە نگدانە وە یە کی فراوانی به دوای خۆیدا هێنا، لاله سه‌مه‌د له دوای ئه‌وه‌یه تاکوو به‌م فۆڕم و دیزاینه زنجیره‌یه‌ک په‌یکه‌ره‌ی هونه‌ری بۆ هونه‌رمه‌ندانی به‌ناوبانگی کورد به‌رهه‌م بێنێت.
لالە سەمەد، ساڵی ۱۹۹۶ی زاینی بەشی پەیکەرتاشی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانیی تەواو کردووە و ئێستا لە شاری لەندەن نیشتەجێیە.