ئاکامی ناکۆکییەکان لە یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی ئێراق
ناکۆکیە ناوخۆیی یەکان لە یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی ئێراق بووەتە هۆی بەدی هاتنی کێشە لە هەناردەی نەوتی کەرکووک .
شالاو عەلی عەسکری ، یەکێک لە ڕێبەرانی یەکێتیی وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەو ناکۆکی ناوخۆیی لە نێوان ئەو پارتە کوردیەدا بووەتە هۆی بەدی هاتنی کێشە لە هەناردەی نەوتی کەرکووک وتیشی کە سەرەوت و سامانی یەکێتیی نیشتمانی لە دەستی بەشێک لە ئەندامانی نووسینگەی سیاسی یەکێتیە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس شالاو عەلی عەسکعری لە وتووێژ لە گەڵ کاناڵی تەلەفیزیونی کوردی زمانی ئێن ئار تی وێڕای ئاماژە بەوەی کە بەڵگەی داکیومنت لە ئیختلاس لە یەکێتیی و تاڵان کردنی سامانەکانی لە دەس دایە وتیشی بەشێکی گەورە لە سەروەت و داراییەکانی یەکێتیی نیشتمانی لە دەستی بەشێک لە ئەندامانی نووسینگەی سیاسی یەکێتییە .
شالاو عەلی عەسکەری وتووێژەکانی ڕاستەقینەی بە ڕێگا چارەی سەرەکی ناکۆکی ناوخۆیی یەکێتیی زانی و وتیشی ئەو پارتە ئێستاکە بنەمای دیموکراسی لە خۆیدا لەبەرچاو ناگرێت و ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی لە بڕیارەکانی سەرەکی دەسوەردانی نییە . ناکۆکی ناوخۆیی لە یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی ئێراق دوای ئەوە بەدی هات کە بڕێک لە کاربەدەستانی یەکێتیی بۆ وێنە کوسرەت ڕەسول جێگری یەکەم و بەرهەم ساڵح جێگری دووهەمی سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی ئێراق دەستیان کرد بە پێکهێنانی ناوەندێک بە ناوی ناوەندی بڕیاردان لەو پارتە کوردیە دا .