مامۆستایانی هەرێم: قوفڵی قوتابخانەکان ناکەینەوە
مامۆستایانی ناڕازی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر وادەی دانی مووچە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، یەکەمین ڕوژی جەژنی قوربانیان بە وەڕێ خستنی خۆپیشاندان دەست پێکرد و هەڕەشەیان کرد قوفڵی قوتابخانەکان بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن ناکەنەوە.
ئومید عەلی ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازیی هەرێمی کوردستانی ئێراق بە ئاژانسی هەواڵی خەندان لە هەرێمی کوردستانی ئێراقی وت : ئێمە ئەمڕۆ وەک ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر گرفتەکان کە دەسەڵاتی کوردی بۆ ئێمەی سازکردووە ڕێپێوانمان کردووە.
ناوبراو وتیشی : ئێمە بە توندی ڕەخنەمان لەم حکومەتە ئیفلیجە هەیە و بڕیارمان داوە بیست و حەوتەمی ئەم مانگە زایینییە قوفڵی قوتابخانەکان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییەکان نەکەینەوە .
ئەمە لەحاڵێکدایە کە وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەبەر گرفتی ماڵی و بێ توانانیی لە دانی مووچەی مامۆستایان ڕایگەیاندووە کردنەوەی خوێندنگەکانی هەرێمی کوردستان بەدە ڕۆژ دواکەوتن لە 27ی مانگی زایینی ئێستا ، ئەنجام دەبێ .
ڕۆژی دووشەممە و لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان مامۆستایانی ناڕازی لە شەقامەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، کلار و ڕانیە ڕێپێوانی ناڕازیانەیان بەڕێوەبرد و جارێکی تر حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراقیان لەبەر نەدانی مووشەکانیان خستەبەر گلە وگازندە.