هەرێمی کوردستانی ئێراق لەسەرووبەندی تەقینەوە
سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق وتی کە ئەم ناوچەیە بەرەوڕووی تەقینەوەیەکی مەزنە.
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، یووسف محەممەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە وتووێژێک دا بە ئاماژەدان بە هەبوونی قەیرانی قووڵ و جیدی لەم ناوچەیە و بەتایبەتی ڕەوشی نالەباری ژیانی خەڵک ، وشداری دا ئەم قەیرانانە، کوردستانی ئێراقی بەرەوڕووی تەقینەوەیەکی گەورە کردووە.
یوسف محەممەد سادق وتیشی ، چالاک نەبوونی پەرلەمانی کوردستانی ئێراق، پێشی بە لێپێچینەوە لە گەندەڵکاران گرتووە.
ناوبراو وتیشی : ڕەوشی ئێستا و قەیرانەکانی قوڵ و جیددی بەتایبەتی لە باری ئابووری و ژیان بووەتە هۆی هیوابڕاو بوونی ئابووری ، سیاسی ، کۆمەڵایەتی و تەنانەت
ئاسایشی لەنێو خەڵک .
سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق هەروەها هیواداری دەربڕی خەڵکی کوردستانی ئێراق هەر ئەو جۆرەی توانیان بەرامبەر بە ڕژێمی بەعس خۆڕاگری بکەن و لە کارەساتگەلێکی وەک ئەنفال و ڕەگەزکوژی سەربەرز تێپەڕن ، بتوانن قەیرانەکانی ئێستاش بە سەربەرزی تێپەڕبکەن.