پەرەسەندنی هەناردەی نەوت و گاز لە "مەرێوان"ەوە بۆ هەرێمی کوردستان
بەڕێوە بەری بەشگەی نیشتمانی هەناردەی بەرهەمەکانی نەوتی هەرێمی کوردستانی ئێراق ووتی : ئۆپەراسیۆنی زۆرترکردنەوەی توانایی بارگرتنی بەرهەمی نەوتی بۆ هەناردە کردنی لە هەمماری نەوتی سنە بە زێدەکردنی سێ لایەنی بارگرتن فەراهەم کرا کە ڕادەی هەناردە کردنیی نەوت و گاز زۆرتر دەکاتەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا فەریدون یاسمی ڕۆژی چوار شەممە ووتیشی : هەر لەم پێوەندییە لە سەرەتای پووشپەڕتا بە ئێستا زیاتر لە چوار ملێون و ٣٨٠ هەزار لیتر بەرو بووی نەوتگاز بەڕێکراوە بۆ هەرێمی کوردستانی ئێراق .ئەو ووتیشی : ئەم رادەیە نەوتگاز ، لە نێوان ١٧ هەزار و ٥٠٠ بنەماڵەی دانیشتوو تا نیزیک ٢٠ کیلومەتری چوار شارستانی سەقز،بانە ، سەروئاباد و مەریوان لە پارێزگای کوردستان دابەش کراوە و لە لایەن ئەوانەوە هەناردە کرا . بەڕێوە بەری بەشگەی دابەشکردنی بەرو بووی نەوتی هەرێمی کوردستانی ئێراق ووتیشی : لە سەرەتای ساڵی ٩٥ هەتاوی تا گەڵاوێژ ٦١١ میلیارد و ٦٠٧ ملوێن و ٣٤٧ هەزار ریال نەوتگاز لەم سنوورە فڕۆشتراوە .