کچی ئێزدی، باڵوێزی نیازپاکیی ڕێکخراوی نەتەوەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i253603-کچی_ئێزدی_باڵوێزی_نیازپاکیی_ڕێکخراوی_نەتەوەکان
نادیا موراد، کچی ئێزدی ئێراقی کە توانی لە ئوردوگای تیرۆریستانی داعش هەڵێت، وەک باڵوێزی نیازپاکیی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەڵبژێردرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 17, 2016 08:20 Asia/Tehran
  • کچی ئێزدی، باڵوێزی نیازپاکیی ڕێکخراوی نەتەوەکان

نادیا موراد، کچی ئێزدی ئێراقی کە توانی لە ئوردوگای تیرۆریستانی داعش هەڵێت، وەک باڵوێزی نیازپاکیی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەڵبژێردرا.

بەپێی ڕاپۆرتی فرانس پرێس نادیا موراد،  لەساڵی دووهەزارو چاردەوە کاتێک کە بیست و یەک ساڵانی بوو لە پەلاماری تاقمی داعش بۆسەر گوندی کوچو  لە نیزیک شاری شەنگال لە باکووری ئێراق رفێندرا و گوێزرایە بۆ ئوردوگای داعش لە مووسڵ.

نادیا موراد ڕۆژی هەینی لە ڕێ وڕەسمێک کە لە بنکەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک بەڕێوە چوو  باسی  قوربانیانی دیکەی  پەلامارەکەی  داعشی کرد و وتی : هەزاران کەس هەروا لە لایەن تاقمی تیرۆریستیی داعشەوە لە بەند کراون.

ئەم کچە ئێزدییە بە داواکاری بۆ ناردنی دۆسیەی تاوانکاریی داعش بۆ دادگەی تاوانی نێودەوڵەتی و دادگایی کردنی تیرۆریستان، هیواداری دەربڕی : دەست درێژکاران لە دادگە  سزا بدرێن.

نادیا موراد وەک باڵوێزی نیازپاکیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ئەرکمەندە بە پەرەپێدانی ئاگاداریی گشتی سەبارەت بە ڕەوشی قوربانیانی قاچاخی مرۆڤ بەتایبەت ئاوارەکان، ئافرەتان و کچان.

لە ڕاپۆرتی ئەم دواییەی تاقمی  کارگروپی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە ئاماژە بە بازاڕەکانی کوێلایەتیی تاقمی تیرۆریستیی داعش ڕاگەیەندراوە : هێشتا زۆرتر لە سێ هەزار ژن و منداڵی ئێزدی لە دیلی ئەم تاقمە تیرۆریستەن.