کاردانەوەی حەشدی شەعبی بە وتەکانی بارزانی
وتەبێژی هێزەکانی حەشدی شەعبی کاردانەوەی نیشان دا بە وتەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق .
مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە وتەگەلێکدا خوازیاری ڕێککەوتن بوو سەبارەت بە بەشداری حەشدی شەعبی لە ئوپراسیونی ئازاد کرانی موسڵ . یوسف ئەلکلابی وتەبێژی هێزەکانی حەشدی شەعبی ئێراق ڕۆژی یەکشەمە لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی فارس جەختی کرد هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕێکخراوێکی سەربازیە کە تەنیا لە حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە پوستی فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکان فەرمان وەردەگرێت و ڕێککەوتنە سیاسیەکان پەیوەندیی بە هێزی حەشدی شەعبیەوە نیە . وتەبێژی حەشدی شەعبی ئێراق وتیشی هێزی حەشدی شەعبی بەشێک لە ئێراق و دامەزراوەی سەربازی ئەو وڵاتەیە و تا ڕزگاریکردنی بە دوایین بستی ئەو و.ڵاتە بۆ وێنە مووسڵ لە گەڵ ئەرتەشی ئێراق هاوکاری دەکات . عەزال ئەلفەهداوی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنباریش بە وتنی ئەوەی کە بە دوای ئوپراسیونی سەربازی هێزەکانی ئەرتەش و حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار کە بوو بە هۆی ڕزگاریکرانی ناوچە جوراوجورەکان . چاوەڕوان دەکرێت کە بەم زوانە ئاوارەکانی فەلوجە بگەڕێننەوە بو ناو ماڵەکانی خویان .