شکستی پەلامارەکانی داعش بۆ سە ر بنکەی هێزی پێشمەرگە
ئهیلوول 18, 2016 12:22 Asia/Tehran
هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق پەلامارەکانی هاوکاتی داعش بۆسەر بەشەکانی خازر، بەعشیقە و گوێری تێکشکاند.
پەلامارەکانی داعش بۆسەر بەشەکانی باشکراو بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی سووک وقورس و هەروەها هێزی خۆکوژی داعش ئەنجام بوو .
میدیاکانی هەرێم لەوان خەندان و کوردستان 24 بە گێڕانەوە لە فەرماندەرانی پێشمەرگەی سەقامگرتوو لەم بەشانە ڕایانگەیاند دوابەدوای تێکهەڵچوونی نێوان هێزی پێشمەرگە و ئەندامانی داعش ، ئەم پەلامارانە لە سێ بەشەکە بەرەوڕووی شکست بووەوە و ئەندامانی داعش ناچار بوون بکشێنەوە.
ئەم پەلامارانە لە دوو ناوچەی بەعشیقە و گوێر هیچ کوژراو و بریندارێکیان لێ نەکەوتەوە بەڵام لە بەشی خازر تەقینە وەیەک لەلایەن ئەندامانی داعش ڕووی دا کە بووبە هۆی کوژرانی سێ پێشمەرگە و بریندار بوونی سێ کەسی دیکە.