یەکێتی: تورکیا تورکمانەکانی دوزخۆرماتۆ هان دەدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i253852-یەکێتی_تورکیا_تورکمانەکانی_دوزخۆرماتۆ_هان_دەدا
کاربەدەستێکی یەکێتی وتی : تورکیا لە هاندانی تورکمانەکانی دوزخورماتۆ دەوری هەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2016 12:24 Asia/Tehran
  • یەکێتی: تورکیا تورکمانەکانی دوزخۆرماتۆ هان دەدا

کاربەدەستێکی یەکێتی وتی : تورکیا لە هاندانی تورکمانەکانی دوزخورماتۆ دەوری هەیە.

حەسەن بەهرام  کاربەدەستێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق، وتی : ئێمە بڕوامان  وایە کە چارەنووسی دوزخۆرماتۆ  تەنیا لەڕێگەی  سیاسی و لە ڕێگەی  ریفراندۆمە وە   چارەسەر دەکرێت و چەک  ڕێگەچارە نییە .

ئەم شارە  هی هەموو  ئەتن و هۆز و ئایینێکە  بەڵام جوگرافیا ، جوگرافیای  ناوچەکانی کوردنشینە و ئێمە نامانەوێ بە چەک چارەسەری بکەین بەڵکوو دەبێ ڕێگەیەکی دیکەی بۆ بدۆزینەوە.

حەسەن بەهرام ف جێگری بەرپرسی  یەکێتی لە ناوچەی دوزخورماتۆ  کاربەدەستێکی باڵای یەکێتییە  کە هەم لە بواری سیاسەت و هەم  لە بواری نووسین و لێکۆڵینەوە  بەرهەمی زۆر گرینگی هەیە.