پێداگری بارزانی و مەعسووم لەسەر بەڕێوەبردنی وتووێژی ئەرێنی وکاریگەر
ئهیلوول 18, 2016 12:36 Asia/Tehran
فواد مەعسووم سەرۆکی ئێراق و مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، لەسەر پێویستی دەستپێکردنی وتووێژی ئەرێنی بەمەبەستی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر ، پێداگرییان کرد .
بەپێی بەیاننامەی نووسینگەی مەسعود بارزانی ، دوولایەن وێڕای لێکدانەوەی ڕەوتی سیاسی ئێراق، ڕەوشی بەرەکانی تێکهەڵچوو لەگەڵ تیرۆریستان و ئامادە بوون بۆ دەستپێکردنی ئوپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ، لەسەر پێبەند بوون بە وتووێژەکانی ئەرێنی و کاریگەر بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پێداگرییان کرد.
بەپێی ئەم بەیاننامەیە بەگشتی گۆڕانکارییەکانی ناوچە تەوەرەیەکی دیکەی ئەم دیدارە بوو .
دیداری مەعسووم و بارزانی لەحاڵێکدا ئەنجام بوو کە بەغدا و هەولێر بەرەوڕووی گرفت و قەیرانی سیاسی و ئاسایشین.