فیلمی سینەمایی "ناهید" لە دهۆک درەوشایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i254098-فیلمی_سینەمایی_ناهید_لە_دهۆک_درەوشایەوە
فیلمی سینەمایی "ناهید" بەرهەمی ئایدا پەناهەندە لە ئێران توانی خەڵاتی توانایی نۆێ بۆ باشترین فیلمی یەکەمی کۆڕەجێژنی نێودەوڵەتی دهۆکی کوردستانی ئێراق بە دەست بێنێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 20, 2016 05:53 Asia/Tehran
  • فیلمی سینەمایی

فیلمی سینەمایی "ناهید" بەرهەمی ئایدا پەناهەندە لە ئێران توانی خەڵاتی توانایی نۆێ بۆ باشترین فیلمی یەکەمی کۆڕەجێژنی نێودەوڵەتی دهۆکی کوردستانی ئێراق بە دەست بێنێ .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  لە چوارەمین کۆرەجێژنی  نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک  ، بەرهەم هێنەرانی سینەمای ئێران  بەشێوەیەکی چالاک بەشدار بوون وفیلمی سینەمایی ناهید  بەرهەمی  ئایدا پەناهەندە  لەلایەن ڕەخنەگرانی سینەمایی و بینەران پێشوازی لێ کرا و توانی خەڵاتی  توانایی نۆێ بۆ باشترین فیلمی یەکەم، واتە  تەندیسی  " گەڵای مێوی زێڕین" و خەڵاتی چوارملوێن دیناریی بەشی کێبەرکێی سینەمای جیهانی ئەم کۆڕە جێژنە بە دەست بێنێ.

فیلمی دەکیۆمێتی  زمناکۆ   بەرهەمی دیکەی  ناوەندی پەرەی سینەمای دێکیومێت  و ئەزموونی   بەرهەمی  مەهدی قەربانپور بە ئامادەبوونی ئەم دێکیومێنت سازە ئێرانییە و زمناکۆ محەممەد ئەحمەد ،  کەسایەتی سەرەکیی فیلم،  لە دوو سانسی جۆربەجۆر لە هۆڵی  کونگرەی زانکۆی دهۆک لە بەشی  ناڕکابەری  شریتەکانی دەرەوەسنوری  پیشان درا  و پێشوازی لێ کرا.

تورەج ئەسلانی فیلم هەڵگری نێودەوڵەتیی سینەمای ئێرانیش  بە سێ فیلم لە بەشی فیلم هەڵگرتن و بەرهەم هێنان لەم فستیڤاڵە بەشداری کرد .

کۆڕەجێژنی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک  بە یادی  یولماز گونای  دەرهێنەری بەناوبانگی براوەی خەڵاتی نەخلی زێڕینی کۆڕەجێزنی نێودەوڵەتی فیلمی کەنی فەرەنسا لە ساڵی 1982 و بە ئامانجی  پردێکی پێوەندیدەر لەنێوان دەرهێنەرانی کورد و دەرهێنەرانی سەرانسەری جیهان و هەروەها  گواستنەوەی کولتور لە نێوان گەلانی جۆربەجۆر  دامەزراوە.