فەرەنسا: لە سە ر هاوکاری سەربازیی لە گە ڵ پێشمەرگە بەردەوام دەبین
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i254233-فەرەنسا_لە_سە_ر_هاوکاری_سەربازیی_لە_گە_ڵ_پێشمەرگە_بەردەوام_دەبین
کونسوڵی نوێی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستانی ئیراق رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی لە ناردنی چە کامێر ی سەربازی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 20, 2016 12:06 Asia/Tehran
  • فەرەنسا: لە سە ر هاوکاری سەربازیی لە گە ڵ پێشمەرگە بەردەوام دەبین

کونسوڵی نوێی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستانی ئیراق رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی لە ناردنی چە کامێر ی سەربازی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام دەبێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئه مرو سێشەممەٰ مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە دۆمینیک ماس، کونسوڵی نوێی فەرەنسا لە ھەولێر کرد.

دۆمینیک ماس رایگەیاندووە، کە ”شەرەفێکی گەورەیە“ بۆ ئەو، کە لە هەرێمی کوردستان وەک کونسوڵی وڵاتەکەی کار دەکات و باسی ”پەیوەندییە مێژووییەکان“ی فەرەنسا و گەلی کوردستانی کردووە.

کونسوڵی نوێی فەرەنسا بەڵێنی دووپات کردووەتەوە، بەوەی وڵاتەکەی لەناردنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت، وێڕای ئەوەی لە قۆناغی دوای شەڕی رێکخراوی توندڕەوی داعشیش، فەرەنسا یارمەتیدەری هەرێمی کوردستان دەبێت.

بەپێی راگەیەندراوەکە، مەسعود بارزانی جەختی لەوە کردووەتەوە، کە پەیوەندیی گەلی کوردستان و فەرەنسا ”قووڵ و مێژووییە“ و لە هەوڵەکانیش بۆ پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە، ”ھیچ ئاستێک بوونی نییە“.