کاربەدەستی کوردی ئێراقی : پرۆسەی هەژاری لە کوردستانی ئێراق ڕووی لەزۆرتر بوون ناوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i254542-کاربەدەستی_کوردی_ئێراقی_پرۆسەی_هەژاری_لە_کوردستانی_ئێراق_ڕووی_لەزۆرتر_بوون_ناوە
وەزیری بەرنامە ریژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق بە ئاماژە بە زۆرتربوونەوەی لە سەتا سێ هەژاریەتی لەم ناوچەیە لە باکووری ئێراق ، پرۆسەی هەژاری لەو دا ڕوو لە زۆرتربوون زانیوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 22, 2016 12:23 Asia/Tehran
  • کاربەدەستی کوردی ئێراقی : پرۆسەی هەژاری لە کوردستانی ئێراق ڕووی لەزۆرتر بوون ناوە

وەزیری بەرنامە ریژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق بە ئاماژە بە زۆرتربوونەوەی لە سەتا سێ هەژاریەتی لەم ناوچەیە لە باکووری ئێراق ، پرۆسەی هەژاری لەو دا ڕوو لە زۆرتربوون زانیوە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، "عەلی سەندی" دۆێنی چوارشەممە لە پریس کۆنفرانسێک دا بە ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە ووتی :  بە هۆی قەیرانەکانی ئابووری و کەمبوونی دەرفەتەکانی کاروپیشە وزۆرتربوونیی بێکاری ، پرۆسەی هەژاری بە شێوەی بەرچاو ڕووی لە زۆرتربوون ناوە کە لە دوایین بەرئاوەرد ، ڕادەی بێکاری لە باکووری ئێراق ، لە سەتا سێ زۆرتربۆتەوە . بە ووتەی ئەم کاربەدەستە کوردەی ئێراقییە ، ڕادەی بێکاری لە ساڵی ٢٠١٣ زایینی لەهەرێمی کوردستانی ئێراق لە سەتا ٦ بووە کەئەم ڕادەیە لە ساڵی ٢٠١٥ بۆ لەسەتا ٩ زیدەبۆتەوە و ئەوە نیشاندەری کارتێکەری قەیرانی ئابووری لە سەر بارودۆخی خەڵکی ناوچەکە دا .بەرەلەوە عەلی سەندەی ڕادەی هەژاری لە باکووری ئێراق لەسەتا ٢٨ زانیبوو کە بەزێدەبوونی ڕێژەی لە سەتا سێ نوێی ، ڕادەی هەژاری لەکردەوە دا بۆ زیاتر لە سەتا ٣٠ زۆرتر بۆتەوە . ووتە بێژی وەزارەتی بەرنامەڕێژی ئێراق لە ژوئەنی ٢٠١٦ لە زۆرتر بوونیی هەژاری لە سەرجەم ئێراق باسی کرد و ووتی کە ڕادەی هەژاری لە ساڵی ٢٠١٥  بۆ بانتر لە سەتا ٢٣ گەییشتوە ، لە حالێکدا کەئەم ڕێژەیە لە ساڵی ٢٠١٤ تەنیا لە سەتا ١٥ بووە . "عەبدولزەهرا ئەلهەنداوی" لەبەیاننامەی ، زۆرتر بوونەوەی  خێرای حەشیمەت لە ئێراق ی وەک یەکێکی دیکە  لە هۆکارانی  زۆرتربوونیی هەژاری زانی و وتی کە ئێراق لە چاو وڵاتانی دیکە  گەشەی حەشیمەتی خێرای هەیە کە دەگاتە لە سەتا سەد لەساڵ دا واتە ساڵانە یەک ملوێن کەس زێدە دەبێت بە حەشیمەتی ئەو وڵاتە . بە گوێرەی دوایین ئاماری حەشیمەتی ئێراق ، حەشیمەتی ئەو وڵاتە لە ٢٠١٦ گەییشتۆتە نیزیک ٣٧ ملوێن کەس .