پشتیوانی کوردەکان لە لادانی زێباری لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i254611-پشتیوانی_کوردەکان_لە_لادانی_زێباری_لە_چوارچێوەی_بەرەنگاربوونەوەی_گەندەڵی
بەختیار شاوەیس نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق لە پارڵمانی عێراق دا وتی: ناکرێ بە بیانوی کوردبوونی وەزیرێک لای گەندەڵی ئابوری بگرین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 23, 2016 04:19 Asia/Tehran
  • پشتیوانی کوردەکان لە لادانی زێباری لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

بەختیار شاوەیس نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق لە پارڵمانی عێراق دا وتی: ناکرێ بە بیانوی کوردبوونی وەزیرێک لای گەندەڵی ئابوری بگرین.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی پێنجشەممەی کوردپرێس ،بەختیار شاوەیس لە وتووێژێک دا لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق  لادانی هوشیار زێباری وەزیری کوردی دارایی عێراقی بە کارێکی ڕەوا و یاسایی و دیموکڕاتیک زانی و جەختیشی کرد نوێنەرە کوردەکان نابێ بە هۆی کوردبوونی وەزیرێک لای گەندەڵی ئابوری بگرن.

بەختیار شاوەیس وتی نوێنەرانی پارڵمانی عێراق لە  هەوڵێکی دیموکڕاتیک و یاسایی دا دەنگیان دا بە سەندنەوەی متمانە لە هوشیار زێباری وەزیری کوردی دارایی و ئەندامی باڵای پارتی دیموکڕاتی کوردستانی عێراق.نوێنەرانی  پارڵمانی عێراق لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی خۆیان دا  متمانەیان لە هوشیار زێباری وەزیری ئابوری و دارایی ئەو وڵاتە سەندەوە. فڕاکسیۆنە کوردەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی  عێراق سەرجەم 65 کورسیان هەیە.