هەڵشکانی ٣٤٠ کۆمپانیا لە کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i254626-هەڵشکانی_٣٤٠_کۆمپانیا_لە_کوردستانی_ئێراق
٣٤٠ کۆمپانیای هەرێمی کوردستانی ئێراق، ساڵی ٢٠١٥ هەڵشکاون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 23, 2016 05:55 Asia/Tehran
  • هەڵشکانی ٣٤٠ کۆمپانیا لە کوردستانی ئێراق

٣٤٠ کۆمپانیای هەرێمی کوردستانی ئێراق، ساڵی ٢٠١٥ هەڵشکاون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "دڵزار ئیسماعیل" بەڕێوەبەری گشتیی تۆمار کردنی ناوی کۆمپانیاکان لە هەرێمی کوردستان لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەرییەکی ئەم ناوچەیە ، باسی دابەزینی ٦٠%ی ئاستی داخواز بۆ تۆمار کردنی ناوی کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستانی کرد و وتی: ٣٤٠ کۆمپانیا لە ساڵی ٢٠١٥ لەم هەرێمەدا هەڵشکاون.
"دڵزار ئیسماعیل" وتیشی: لە نێو کۆمپانیا هەڵشکاوەکانی هەرێمی کوردستاندا، چەندین کۆمپانیای بیانیش دەبیندرێ.
بە وتەی ئەم کاربەدەستەی کوردی ئێراق، تا ئێستا ناوی ٢١ هەزار و ٨٤٩ کۆمپانیای ناوخۆیی و ٣ هەزار و ١٦١ کۆمپانیای بیانی لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە.
هەروەها "عەلی سەندی" سەرۆکی ئیدارەی پلانداڕشتنی هەرێمی کوردستانیش لە کۆبوونەوەیەکی مێدیاییدا ڕایگەیاند: ئاستی بێکاری لە ساڵی ٢٠١٣ لە هەرێمی کوردستان ٦% بووە کە ئەو ڕادەیە ساڵی ٢٠١٥ تا ٩% بەرز بۆتەوە و ئەوەش پیشاندەری کاریگەری دانانی قەیرانی ئابووری لە سەر ڕەوشی کار و پیشەی خەڵکی هەرێمە.
ناوچەی کوردستانی ئێراق لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بەرەوڕووی قەیرانی دارایی و کەمبوونی بوجە بۆتەوە.