پارتی: وەلانرانی زێباری بەشێک لە پیلانی سیاسییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i254647-پارتی_وەلانرانی_زێباری_بەشێک_لە_پیلانی_سیاسییە
پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق بە ڕێبەرایەتی مەسعوود بارزانی لادرانی هۆشیار زێباری بە بەشێک لە پیلانێکی سیاسی هێنایە ئەژمار.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 23, 2016 06:54 Asia/Tehran
  • پارتی: وەلانرانی زێباری بەشێک لە پیلانی سیاسییە

پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق بە ڕێبەرایەتی مەسعوود بارزانی لادرانی هۆشیار زێباری بە بەشێک لە پیلانێکی سیاسی هێنایە ئەژمار.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ نووسینگەی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق ڕۆژی پێنجشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند؛ وەرگرتنەوەی دەنگی متمانە لە هۆشیار زێباری وەزیری داریی ئێراق بە پێی پلانێکی لە پێشەوە داڕێژراو و پیلانێک بوو.

لە بەیاننامەی نوسینگەی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراقدا هاتووە: هۆشیار زێباری لە درێژەی بەرپرسایەتیی خۆی لە وەزارەتی دارایی ئێراق بە پێشگری بە کێشرانی باسی گەندەڵی دراوی بۆ ناخی کۆمەڵگە دەورێکی گرینگی گێڕا لە پێشگری بە تەشەنەی قەیرانی سیاسیی لە ئێراقدا.
نووسینگەی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق وەلانرانی هۆشیار زێباری لە سەر پۆستی وەزارەتی دارایی بە بڕیارێکی سیاسی زانی و پێی داگرت: وێرای بڕیاری ئەمدواییە سەبارەت بە هۆشیار زێباری، ئەم گرووپە سیاسییە کوردەی ئێراق درێژە دەدات بە هاریکاری خۆی لەگەڵ دەوڵەتی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق.
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی خۆیدا، بە زۆرینەی دەنگ ، دەنگی متمانەی لە هۆشیار زێباریی وەزیری دارایی ئەم وڵاتە وەرگرتەوە.
دەنگ دان بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە وەزیری دارایی ئێراق بە شێوەی نهێنی ئەنجام درا. فراکسیۆنە کوردییەکان لە پەرلەمانی ئێراقدا ٦٥ کورسییان هەیە.