بارزانی و ڤۆنده‌رلاین کۆبوونه‌وه
ئۆرسۆلا ڤۆنده‌رلاین، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا و شاندێکی یاوه‌ری گه‌یشتنه پیرمام و له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه پێشوازییان لێکراو و هه‌ر دوو لا له‌کۆبوونەوە.
ژماره‌یه‌ک له ئه‌فسه‌رانی باڵای سه‌ربازیی ئه‌ڵمانی له‌کۆبوونه‌وه‌که‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌شدارن و به‌پێی زانیارییه‌کانی (باس‌نیوز) بابه‌تی سه‌ره‌کی گفتوگۆ و کۆبوونه‌وه‌که پرسی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی شاری مووسڵه.
وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونه‌وه‌که له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا بارزانی و ڤۆنده‌رلاین ورده‌کاری و ناوه‌ڕۆکی کۆبوونه‌وه‌که بخه‌نه‌ڕوو و وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووسان بده‌نه‌وه.
دوێنێ پێنجشه‌ممه ئۆرسۆلا ڤۆنده‌رلاین وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا بۆجاری سێیه‌م و له ڕێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌رێمی کوردستان و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی باڵای حکوومی پێشوازی لێ‌کرا.