دیدار و دیمانە ی رێبەری " هەدەپە" لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i254890-دیدار_و_دیمانە_ی_رێبەری_هەدەپە_لەگەڵ_بەرپرسانی_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق
ڕێبەری پارتی دێمۆکراتیکی گەلەکانی تورکیا وتی: هەموو لایەنەکانی رامیاری هەرێمی کوردستان بۆ وتووێژە جیدیەکان ئامادەیان ڕاگەیاندووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 24, 2016 14:56 Asia/Tehran
  • دیدار و دیمانە ی رێبەری

ڕێبەری پارتی دێمۆکراتیکی گەلەکانی تورکیا وتی: هەموو لایەنەکانی رامیاری هەرێمی کوردستان بۆ وتووێژە جیدیەکان ئامادەیان ڕاگەیاندووە.

سەلاحەدین دەمێرتاش سەرۆکی هاوبەشی پارتی دێمۆکراتیکی گەلەکانی تورکیا هەدەپە و شاندی هاورێ، لە درێژەی دیدارەکانی خۆی لەگەڵ رێبەرانی پارتە کانی هەرێمی کوردستان ، لەشاری سلێمانیە لەگەڵ ئەندامانی رێبەری بزووتنەوەی گوڕان دیدارووتووێژی کرد. دەمیرتاش لە پرێس کۆنفرانسی دوای ئەم دیدارە ، وێڕای ئاماژەدان بە دیدارەکانی شاندی پارتی دێمۆکراتی گەلەکان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم وکاربەدەستانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندنی ئامادەیی وان بۆ وتووێژەکانی هەمە لایەنە بووە  بۆ چارەسەری ناکۆکیەکانی نێوان هەردوولا بە مەبەستی تێپەڕ ین لە قەیرانەکانی ئێستاکە هەواڵیدا. لەم پرێس کۆنفرانسەدا ، شوڕش حاجی وتەبێژی بزووتنەوەی گوڕانیش وتووێژە کان لەگەڵ پارتی دێمۆاتیکی گەلەکانی بەئەرێنی هەڵسەنگاند ووتی: لەم وتووێژانە گەڵاڵەی سازشی نێوان حێزبە کوردیەکانی ناوچە بە وردی وبەشێوەی تۆکمە وتەواو شی کراوەتەوە. دەمیرتاش وشاندی هاوڕێ هەروەها لەگەڵ یوسف محەممەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی عێراق دیداریان کرد. دوای ئەم دیدارە دەمیرتاش ویوسف محەممەد پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشیان بەڕێوە برد. یوسف محەممەد بە ڕێز گرتن لە کردەی پارتی دێمۆکراتی گەلان لە سەفەر بۆ هەرێمی کوردستان و هەوڵ بۆ چارەسەر کرانی ناکۆکیەکانی حێزبی ، ڕایگەیاند کە شاندی " هەدەپە" گەڵاڵەیەکی بۆ بەدیی هێنانی سازش ورێککەوتنی نێوان گشت حێزبە کوردیەکانی ناوچە وبە تایبەت حێزبەکانی هەرێمی کوردستان وچارەسەر کرانی ناکۆکیەکانی نێوانیان داوە بەدەستەوە. سەلا حەدین دەمێرتاش سەرۆکی هاوبەشی پارتی دێمۆکراتیکی گەلانی تورکیا هەدەپە کە هاورێ شاندێک لەم حێزبە بۆ هەڕێمی کوردستان سەفەری کردووە، دوای دیدار لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ورێبەری پارتی دێمۆکرات وشاندێک لە نوسینگەی سیاسی ئەم حێزبە ، لەگەڵ نێچیروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ، بەرهەم ساڵح جێگری سکرتێری گشتیی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان وکاربەدەستانی تری ئەم حێزبە وهەروەها سەلاحەدین بەهائەدین سکرتێری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی وعەلی باپیر ئەمیری پارتی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان دیدارووتووێژی کردووەو دوای چوون بۆ سلێمانیە یش لەگەڵ مام جەلال سکرتیری گشتیی یەکیەتی نیشتمانی ونوسینگەی سیاسی ئەم حێزبە و ڕێبەرانی بزووتنەوە ی گوڕان دیداری کرد.