بێئاگایی پۆلیس‌و ئاسایشی سلێمانی له دوو ڕووداوی ڕفاندن لە شاری سلێمانی
ئهیلوول 25, 2016 05:13 Asia/Tehran
پۆلیس‌و ئاسایشی سلێمانی بێئاگایی خۆیان له‌و دوو ڕووداوی ڕفاندنهی شاری سلێمانی ڕاگه‌یاند.
دوای ئه‌وه‌ی له‌میدیاکانه‌وه هه‌واڵی ڕفاندنی دوو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ناڕازی خه‌ڵک بڵاوبووه‌وه، لیوا (حه‌سه‌ن نوری) به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی‌و نه‌قیب (سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د) وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی هه‌ردوکیان له‌لێدوانێکدا بۆ PUKmedia بێئاگایی خۆیان له‌و ڕووداوه ڕاگه‌یاند.
پێشتر ڕاگه‌یاندنه‌کان بڵاویانکردبووه‌وه، که ئه‌مڕۆ دوو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ناڕازی خه‌ڵک له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراوه‌وه، هێرشیان کراوه‌ته سه‌رو یه‌کێکیان ڕفێندراوه‌و یه‌کێکی دیکه‌شیان به‌وته‌ی خۆی توانیویه‌تی خۆی ده‌رباز بکات.