داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ بەدەنگەوەچوونی داواکاریەکانی خەڵک
به‌رپرسی یه‌که‌می گۆڕان و یه‌کێتی و یه‌کگرتو و کۆمه‌ڵ و پارتی له شاری سلێمانی له‌سه‌ر ده‌نگۆی گردبونه‌وه و ناڕه‌زاییه‌کانی هاوڵاتییان کۆبونه‌وه، له گه‌رمیانیش چوار حزبه‌که بۆ هه‌مان مه‌به‌ست کۆبونه‌وه.
ئێوارەی دوێنێ شەممە، به‌رپرسانی مه‌کۆ و لق و مه‌ڵبه‌نده‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و یه‌کگرتوی ئیسلامیی کوردستان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی و پارتی دیموکراتی کوردستان له بینای پارێزگای سلێمانی، به ئاماده‌بونی پارێزگاری سلێمانی به وه‌کاله‌ت کۆبونه‌وه.
سه‌ردار قادر، پارێزگاری سلێمانی به وه‌کاله‌ت له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان پشتیوانی له‌داوای هاوڵاتیان به‌شێوه‌ی مه‌ده‌نیانه ده‌که‌ن.
وتیشی: ده‌بێت هێزه ئه‌منییه‌کان به شێوه‌یه‌کی دروست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا بکه‌ن و پێویسته حکومه‌تی هه‌رێمش به‌زوترین کات له‌سه‌ر داوا ره‌واکانی خه‌ڵک قسه‌بکات و پاراستی ئاسایشی شار و هاوڵاتیانیش له ئه‌ستۆی ههموماندایه.
هاوکات هەر دوێنێش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و یه‌کگرتوی ئیسلامیی کوردستان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی له گه‌رمیان، سه‌باره‌ت به قه‌یرانه‌کان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی هه‌رێم کۆبونه‌وه و پشتیوانی خۆیان بۆ سه‌رجه‌م داواکارییه‌کانی هاوڵاتیان ده‌ربڕی و خۆپیشاندانیشیان به‌مافێکی سروشتی هاوڵاتی دانا.