فازڵ میرانی: له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانین
سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵوێستی فه‌رمیی حزبه‌که‌ی له‌باره‌ی خۆپیشاندانی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا ده‌کات.
(فازڵ میرانی) له‌کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بانگهێشتی لایه‌نه به‌شداره‌کانی له‌حکومه‌ت کرد، تاوه‌کو کۆببنه‌وه‌و چاره‌سه‌رێک بۆ قه‌یرانه‌کان بدۆزنه‌وه
وتیشی:"نازانین حزبه‌کان بۆ ڕه‌تیانکرده‌وه به‌شداریی بکه‌ن".له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌وه، فازڵ میرانی ئاماژەی به‌وه‌کرد، پارتی له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانی ئاشتییانه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه بۆ داواکردنی مافهکانیانو له‌گه‌ڵ خواستی جه‌ماوه‌رین.سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا، پێویست ناکات حزبه سیاسییه‌کان خۆپیشاندانی هاوڵاتییانو فه‌رمانبه‌ران له‌دژی یه‌کتر به‌کاربهێننو بیکه‌نه ده‌ستکه‌وتێک بۆ خۆیان.