وریایی دانی پارتی بە حیزبەکانیی دیکەی هەرێمی کوردستان
پارتی دیمۆکراتی کوردستان هەرەشەی کرد بێتوو پەلامار بکرێتە سەر نوسینەگەکانیی ئەو لە سلیمانی دەستەبەریەک بۆ ئاسایشی نووسینگەکانی پارتەکانی دیکە لەهەولێر دا نییە .
ئەدهەم بارزانی بەرپرسی شۆرای ڕیبەری پارتی لە سلیمانی وریایی دا کەئەگەر لە میانەی خۆپیشاندانی ڕەخنە گرانە لە سلێمانی ، نووسینگەکانی ئەم حیزبە بکەوێتە بەرپەلاماری خۆپیشاندەران ، هیچ دەستەبەریەک بۆ دابینی ئاسایشی نووسینگەکانی پارتەکانی تر لە هەوڵێر دا نییە . بەختیار عەبدورەحمان فەرمانداری سلێمانی ڕایگەیاند بە سەرنج لە داوای لیژنەی ١٩ کەسی ناڕازیانی سلێمانی بۆ بەڕێوە بردنیی خۆپیشاندانی بە دوور لە تووندو تیژی ، ئیزنی کۆبوونەوە و ڕیپێوانی ڕەخنە گرانەی گەورە بۆ رۆژی سێ شەممە لە دوو ناوچە لە شاری سلێمانی دەرکردووە ،ئەدهەم بارزانی سەبارەت بە دواهاتی پەلامار بۆ سەر نووسینگەکانی ئەم پارتە لە سلیمانی لە لایەن خۆپێشاندەران وریایی داوە . بە رلەوە و لە درێژەی خۆپیشاندانی جەماوەری لە ناوچەکانی سلێمانی وحەلەبجە وبەرەو تووند وتیژی رۆیشتنیی خۆپیشاندانەکە ، نووسینگەکانی پارتی دێمۆکرات کەوتە بەر پەلاماریی خۆپیشاندەران و ژمارێک لە باڵاخانەکانی ئەم پارتە لەم ناوچە گەلە ئاوری تێبەردرا . کاربەدەستانی پارتی ڕایانگەیاند هەر چەشنە پەلاماری نارازیانی هەرێمی کوردستان بۆ سەر نووسینگەکانی ئەم پارتە لە ناوچەکانی سلیمانی وهەلەبجە ، دەبێتەتە هۆی چوونەدەری `پارتی لەم ناوچە گەلە و بەدی هاتنی دووبارەی سیستێمی دوو ئیدارەیی وجیایی هەوڵێر لە سلێمانی .سۆران عۆمەر نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستانی ئێراق ، ووتی کە ئەحمەد کانی بەرپرسی پێوەندییەکانی پارتی دێمۆکرات ، بەچوار پارتی یەکێتی نیشتمانی ،گۆڕان ، یەکگرتووی ئیسلامی ، و کۆمەڵی ئیسلامی وریایی داوە هەر چەشنە پەلاماری ناڕازیان لە میانەی کۆبوونەوەکانی ڕەخنە گرانە بۆ سەر نووسینگەکانی ئەم پارتە لە سلیمانی و حەلەبجە دەبیتە هۆی پارچە پارچە بوونی هەرێم .