مامۆستایان لە هەرێمی کوردستان خوازیاری گل دانەوەی کەمتری پاشەکەوتی مووچە بوون
ئهیلوول 27, 2016 07:43 Asia/Tehran
چەند شارێکی هەرێمی کوردستان، خۆپیشاندان بۆ داواکردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران دەستی پێ کرد.
بە پێی راپۆڕی باسنیوزف ئەمڕۆ سێشەممە لە شارەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ڕانیە، هاووڵاتییان ڕژانە سەر شەقامەکان. لە سەرەتای خۆپیشاندانەکەی سلێمانی، بەرەی خەڵک، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا داوای پاراستنی ئاشتی و ڕێگەگرتن لە ئاڵۆزی کرد. هاوکات داوای لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پەروەردە کرد، مووچەی مامۆستایان دابین بکات و بە رادە ی گل دانە وە ی پاشەکەوتی مووچەی مامۆستایان دا بچێتە وە
لە لایەکی دیکەوە، لە خۆپیشاندانەکەی شاری ڕانیە، مامۆستایان ئاڵای بایکۆتیان هەڵکرد.