چاوپێکەوتنی بارزانی و حەیدەر عەبادی لە بەغدا
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بە گەیشتن بۆ بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە دیداری کرد .
مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق دیداری کرد .
سومەریە نیوز بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی ئاگادار ڕایگەیاند: بارزانی لەم دیدارەدا سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی نەینەوا و ژومارێک پرسی چارەسەرنەکراوی نێوان بەغدا و هەولێر، قسەی کرد .
نووسینگەی عەبادی رایگەیاند بارزانی سەبارەت بە ئازاد کردنی مووسڵ و دۆسیەی ئاوارەکان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئێراق قسەی کردووە .
کوسرەت ڕەسول عەلی ، جێگری سکرتێری گشتی یه کیتی و مەلا بەختیا ربه رپرسی ده سته ی کارگیری مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی و شیخ جەعفەری شیخ مستەفا ئەندامی مەکتەب سیاسی یەکێتی و فەرماندەی لەشکەری ٧٠ هێزەکانی پێشمەرگە هاوڕێی بارزانین لە سەفەرەکەی بۆ بەغدا .هەروەها سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئه مینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی و محەممەد حاجی مەحموود ریبەری پارتی سوشیال دیمۆکرات ی کوردستانی لە وەڤدی پایەبەرزی کورد لە سەفەر بۆ بەغدا ئامادەن . لە سەفەری بارزانی بۆ بەغدا ، ڕێبەران و هیچ ئەندامیکی گۆڕان و کۆمەل بەشداریان نییە .