پەرلەمانتارێک:لە هەولێر بڕیار لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی هەرێم دەدرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i256315-پەرلەمانتارێک_لە_هەولێر_بڕیار_لە_کۆبوونەوەی_پەرلەمانی_هەرێم_دەدرێت
پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستانی ئێراق رایدەگەیەنێت، کە تەنها لە شاری هەولێر بڕیار لەسەر کۆبوونەوەی پەرلەمان دەدرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 03, 2016 08:10 Asia/Tehran
  • پەرلەمانتارێک:لە هەولێر بڕیار لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی هەرێم دەدرێت

پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستانی ئێراق رایدەگەیەنێت، کە تەنها لە شاری هەولێر بڕیار لەسەر کۆبوونەوەی پەرلەمان دەدرێت.

شوان شێخ ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی راگەیاندووە، کۆنەبوونەوەی پەرلەمان بەهۆی تێکدانی ڕێککەوتنی سیاسییە و بە پێویستی دەزانێ رێککەوتنێکی سیاسیی دیکە بکرێ بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان.

شوان شێخ ئەحمەد رەتی دەکاتەوە پەرلەمانتاران لە سلێمانییەوە ”ئەگەر نیسابیش تەواو بوو“ بتوانن کۆ ببنەوە، چونکە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان باس لەوە دەکات، کە لە کۆبوونەوەیەکدا لە پەرلەمانی کوردستان لە شاری هەولێر بڕیار دەدرێ کۆبوونەوەی داهاتوو لە شارێکی دیکە ئەنجام بدرێت.

ئەو پەرلەمانتارە هەڵوێستی فراکسیۆنەکەی نیشان داوە بۆ کۆبوونەوە و رایگەیاندووە، بە بێ رێککەوتنی سیاسیی، ئامادەی هیچ کۆبوونەوەیەک نابن.