خۆپیشاندانی مامۆستایان لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i256342-خۆپیشاندانی_مامۆستایان_لە_شاری_سلێمانی_بەڕێوە_دەچێت
لە شاری سلێمانی، دەستەی مامۆستایانی ناڕازی، لە دژی سیستەمی پاشەکەوتی مووچە، خۆپیشاندانی ئەنجام دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 03, 2016 09:29 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی مامۆستایان لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت

لە شاری سلێمانی، دەستەی مامۆستایانی ناڕازی، لە دژی سیستەمی پاشەکەوتی مووچە، خۆپیشاندانی ئەنجام دا.

ئەمڕۆ دووشەممە دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لە شاری سلێمانی، لە دژی سیستەمی پاشەکەوتی مووچە، لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجام دا. لەمبارەیەوە ئاوات حەسەن، ئەندامی دەستەکە بە ڕاگەیاندووە: ”بۆ وەرگرتنەوەی مافەکانمان، درێژە بە مانگرتن دەدەین، لەگەڵ ئەوەشدا داواکارین لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، هاوشێوەی مامۆستایان، بایکۆت ڕابگەیەنێت“.

ئەو نوێنەرەی مامۆستایانی ناڕازی ئاشکرای کرد: ”سەردانەکەی سەردار قادر، پارێزگاری سلێمانی بە وەکالەت، هیچ ئومێدێکی بۆ مامۆستایانی ناڕازی دروست نەکردووە“.