هەرێم و ئێران لە بواری په‌روه‌رده لێکتێگەیشتنێکیان واژۆ کرد
حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران، لەبواری پەروەردەدا لێکتێگەیشتنێکیان واژۆ کرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له "عه‌لى زه‌ڕئه‌فشان" ى جێگرى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێران و شاندێکی یاوه‌ری کرد.
سه‌ره‌تا و له پرێس کۆنفڕانسێکدا پشتیوان سادق هیواى ئه‌وه‌ى خواست که له ڕووى په‌روه‌رده و فێرکردنه‌وه لێکتێگه‌یشتنێکى فراوان واژۆ بکه‌ن، چونکه ئێران له ڕووى پێشکه‌وتنى په‌روه‌رده‌وه هه‌نگاوێکى باشى بڕیوه و هیواى خواست هاوکارى و یارمەتییەکان لە خزمەتى باشترکردنى سێکتەرى پەروەردە بن.
جێگرى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێرانیش گوتى: "ئێمه له‌گه‌ڵ برا و دۆسته‌کانمان له هه‌رێمى کوردستان زۆر شت پێکه‌وه‌مان ده‌به‌ستێته‌وه و ئه‌مه‌یش وامان لێ ده‌کات که هاوکارى یه‌کترى بین له زۆر ڕووه‌وه به‌تایبه‌ت له ڕووى په‌روه‌رده‌ییه‌وه".
پاشان کۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو شانده‌که ده‌ستى پێ‌کرد له‌مه‌ڕ نووسینى لێکتێگه‌یشتنه‌که که له هه‌شت خاڵ پێک هاتبوون و تیایاندا جه‌خت له‌سه‌ر کارکردن و هاوکارى جیددى کرابووه‌وه له ڕووى خوێندنى پیشه‌یى، ئه‌زموونه‌کان، ڕه‌هه‌نده ته‌کنیکى و ته‌کنه‌لۆژیاییه‌کانى بوارى په‌روه‌رده و فێرکردن، پێگه‌یاندنى مامۆستایان، مه‌شق و ڕاهێنانى زیاتر و چۆنیه‌تى پێکه‌وه‌به‌ستنى قوتابخانه‌کان له ڕووى ئه‌لیکترۆنییه‌وه.
پاشان وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و جێگرى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێران واژۆیان له‌سه‌ر لێکتێگه‌یشتنه‌که‌ى هه‌ردوو وه‌زاره‌ت کرد. زه‌ڕئه‌فشان له‌مباره‌وه گوتى: "هیوادارین که ئه‌م لێکتێگه‌یشتنه ببێته خێر و به‌ره‌که‌ت بۆ هه‌ردوولا به‌تایبه‌ت له بوارى په‌روه‌رده و فێرکردنه‌وه، چونکه تیایدا قسه‌ى جددى و به‌ندى تایبه‌تمان بۆ هاوکارى یه‌کترى تۆمار کردووه و دڵنیاین که ده‌توانین به هه‌ردوولامانه‌وه ئاستى زانستى قوتابی و خوێندکارانمان و ئاستى هۆشیارى مامۆستا و مه‌شق و ڕاهێنانیان بگه‌یێنینه قۆناغێکى باش".