سەفین دزەیی لادەبرێت
تشرینی یهکهم 05, 2016 15:51 Asia/Tehran
بە فەرمانێکی ئەنجومەنی وەزیران، سەفین دزەیی وتەبێژی ڕەسمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە پۆستەکەی لا دەبرێت و پۆستێکی تری لە ئەنجومەنی وەزیران پێ دەدرێت.
بە پێی نووسراوێکی ڕەسمیی ئەنجومەنی وەزیران دەرکراوە و ئیمزای نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراقی لەسەرە، بڕیار دراوە بە لابردنی سەفین دزەیی لە پۆستی وتەبێژی ڕەسمی حکومەتی هەرێم.
هەر له نووسراوەکەدا هاتووە کە لە بری پۆستە کۆنەکەی، سەفین دزەیی دەکرێتە بەڕێوەبەری نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.
هاوکات بە پێی زانیارییەکان، لە بری سەفین دزەیی، بڕیارە دڵشاد شەهاب ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی بکرێتە وتەبێژی ڕەسمی حکومەت.
لەو بارەیەوە دڵشاد شەهاب رایگەیاند: ״هیچ بڕیارێکی لەو جۆرە دەرنەچووە کە من ببمە وتەبێژی حکومەت.״