نەیاریەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەگەڵ دەسوەردانی تورکیا لە ئوپراسیونەکەی "مووسڵ"دا
ئەندامێکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق خوازیاری دەرنەکردنی مۆڵەتنامە بوو بۆ بەشداری ئەرتەشی تورکیا لە ئوپراسیونەکەی مووسڵ و پێداگریشی کرد کە پەرلەمانی کوردستانی ئێراق نەیاری بەشداری تورکیایە لە شەڕەکەی "مووسڵ"دا .
بە گوێرەی راپۆرتی ئیرنا " سالار مەحموود ڕۆژی چوارشەمە لە وتەگەلێکدا وتی نابێ ڕێگا بدرێت ئەرتەشی تورکیا بچێتە ناو ناوچەی کوردستانی ئێراقەوە و ژۆماری سەربازەکانی لە ناوچە زیاد بکات چونکوو ئەو کارە پێشێلکرانی سەروەری خاکی ئێراق و داگری کرانی ئێراقە و ئەو جۆرە دەسوەردانەکانی قەبووڵکراوە نیە .
ناوبراو وتیشی دەوڵەتی تورکیا بە نیازە بە چوونی بۆ ناو هەرێمی کوردستانی ئێراق لە ڕێگای دەر وازەی سنووری " ئیبراهیم خەلیل " لە باکووری ئێراق شەڕی هۆزی ئایینزایی لە ناوچە بخاتە ڕێ . ناوبراو لە درێژەدا داوای لە دەوڵەتی هەرێم کرد ڕێگاکانی چوونە ناوەوەی هەیرێم بە سەر ئەرتەشی تورکیا دابخات و بەر بگرێت بە درێژەی داگیر کردنی خاکی ئێراق . شیاوی باسە لە کاردانەوە بە پێشێلکرانی سەروەری خاکی ئێراق پەرلەمانی ئەو وڵاتە ڕۆژی سێشەمە بە لانی زۆری دەنگەوە ، پشێلکرانی سەروەری ئێراق لە لایەن ئەرتەشی تورکیایان ئیدانە کرد و خوازیاری چوونەدەری خێرای ئەو هێزانە لە خاکی ئێراق بوون .