پەرەگرتنی ڕێژەی هەژاری و نەداری لە هەرێمی کوردستانی ئێراق
ژێدەرە کوردیەکان ڕایانگەیاندووە کە ئاستی هەژاری و نەداری لە هەرێمی کوردستان بەرز بۆتەوە و ئاسایشی خۆراک و لەبەردەستدابوونی خۆراک بە ڕادەی پێویست بەرتەسک بۆتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی کوردیی SNN؛ ناوەندی ڕێژە و ئاماری ناوچەی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاندووە؛ دوابەدوای پەلاماری داعش بۆسەر ئێراق و سەرهەڵدانی قەیرانی ئابووری، سیاسی، ئاستی هەژاری و نەداری لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردوو لانیکەم ٩% بەرز بۆتەوە.
بە پێی ئەو ڕێژە و ئامارەی ڕاگەیەندراوە، ڕادەی هەژاری و نەداری لە کۆمەڵگەی کوردستانی ئێراق کە ساڵی ٢٠١٢ ٣.٥% بووە، ساڵی ٢٠١٦ تا ١٢.٥% بەرز بۆتەوە.
هەروەها بە پێێ ڕێژە وئاماری بەردەست، دوابەدوای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی و هاتنی ژماری زۆر ئاوارە بۆ هەرێمی کوردستان ، رادەی خۆراکی پێویست لەبەردەستی خەڵک بەرتەسک بۆتەوە و ئێستاکە ئەو مەترسییەی لە سەر ئاسایشی خۆراک لە هەرێمدایە گەیشتۆتە ٣% و بە هاتنی ئاوارەکانی ئۆپراسیۆنی ڕزگار کردنی موسڵ کە پێشبینی دەکرێ لانیکەم یەک ملوێن کەس ئاوار ببن و ژمارێکی زۆریشیان ڕوو دەکەنە ناوچەی کوردستانی ئێراق، ئەگەری ئەوە زۆرە کە ئەو مەترسییەی سەر ئاسایشی خۆراک بگاتە ٦٠%.