داعش و مووسڵ تەوەرەی سەرەکی وتووێژە تەلەفوونیەکەی نێوان بایدەن و بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق و جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پێوەندیەکی تەلەفوونیدا سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی داعش و ئۆپەڕاسیۆنی رزگارکردنی موسڵ بیر‌و ڕایان گۆڕیەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی سومریە؛ "مەسعود بازانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق و "جۆ بایدەن"ی جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە وتووێژێکی تەلەفوونیان ئەنجام داوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەم کەناڵە؛ هەروەها هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سەر ئاماده‌کاری زیاتر کردووە بۆ ئازاد کردنه‌وه‌ی موسڵ و هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی تا ئێستا له ده‌ستی داعش ماون.
بایدن سوپاسی سەرکردایەتیی بارزانی کرد لە شەڕی داعش و تاوتوێی دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌کان و هه‌ماهه‌نگی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستانی کرد.
به‌پێی بڵاوکراوه‌یه‌کی کۆشکی سپی ئه‌مریکا، جێگری ئۆباما سوپاسی سه‌رکردایه‌تی بارزانی کردووە له شه‌ڕی دژ به داعش. هەروەها هه‌ماهه‌نگی نێوان بارزانی و حەیدەر عه‌بادی سەرۆک وەزیرانی عێراقی به‌رز نرخاندووە.
شایانی باسە سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێنجشەممەی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئێراق هەیبوو، ڕایگەیاند کە بەغدا و هەولێر سەبارەت بە هەموو کێشەکانیان لە قەیرانی داراییەوە تا مەسەلەی نەوت و گاز لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتوون.