مۆرکرانی لێکگەیشتن نامەیەکی هاوکاری پەروەردەو بارهێنان لە نێوان ئێران و کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i256981-مۆرکرانی_لێکگەیشتن_نامەیەکی_هاوکاری_پەروەردەو_بارهێنان_لە_نێوان_ئێران_و_کوردستانی_ئێراق
لێک گەیشتن نامەیەکی هاوکاری فێرکاری لەنێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستانی ئێراق لە هەولێر مۆر کرا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 06, 2016 16:24 Asia/Tehran
  • مۆرکرانی لێکگەیشتن نامەیەکی هاوکاری پەروەردەو بارهێنان لە نێوان ئێران و کوردستانی ئێراق

لێک گەیشتن نامەیەکی هاوکاری فێرکاری لەنێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستانی ئێراق لە هەولێر مۆر کرا .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، عەلی زەر ئەفشان   جێگری وەزیری پەروەردە و بارهێنان و پشتیوان سادق  بەرپرسی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی  هەرێمی کوردستانی ئێراق  ڕۆژی  پێنج شەممە لێک گەییننامەیەک پێکهاتوو لە هەشت خاڵیان لە بواری هاوکاری  پەروەردە و بارهێنان لەنێوان دوو لا لە هەولێر  مۆر کرا.

بەپێی بەیاننامەی ئیدارەی پەروەدە و بارهێنانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە لێک گەیینامەیەک کە ئەمڕۆ لە نێوان شاندی وەزارەتی پەروەردەوبارهێنانی ئێران لەگەڵ ئیدارەی پەروەردەی کوردستانی ئێراق لە هەولێر مۆر کرا،  لەسەر پێویستی هاوکاریی پەروەردەیی، تەکنیکی و پسپۆڕی و کەڵک وەرگرتن لە توانایی تەکنیکی ئێران لە پرسەکانی پەروەردەیی پێداگری کراوە.

لەم بەیاننامە  پەروەردە و بارهێنانەیەدا مامۆستایان، بەڕێوەبردنی خولەکانی پەروەردە و چۆنیەتی پێوەندی ئەلەکترۆنیکی  قۆتابخانەکان لە خاڵەکانی دیکەی  لێک گەیینامەیی مۆرکراوی نێوان ئێران و کوردستانی ئێراق  باسی لەسەر کراوە.

شاندی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی ئێران بۆ ئەنجامی سەفەرێکی دوو ڕۆژە دوێنێ چوارشەممە گەیشتە هەولێر .