چوونەسەری سەتا یانزەی ئاستی هەژاریی لە کوردستانی ئێراقدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی ئێراق ڕایگەیاند، سەتا یانزەی هەژاریی ئابووریی لە ناوچەی کوردستانی ئەو وڵاتە زیادی کردووە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی میللەت، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی ئێراق ڕایگەیاند، ئاستی هەژاریی ئابووریی لەناوچەی کوردستانی ئێراق لە سەتا چوار لە ساڵی٢٠١٠دا بە یانزە لەسەتا زیادبوون ، گەیشتووەتە سەتا ١٥ لە ئێستادا.
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی ئێراق بەئاماژە بەوەی کە حکومەت بەهاوکاری بانکی جیهانی لەهەوڵی کەم کردنەوەی ڕادەی هەژاریی لەو وڵاتەیە، وتی: ئاستی هەژاریی لە ئێراقیش گەیشتووەتە ٢٣ لەسەت.
ئەو بەرپرسەی حکومەتی ئێراق وتی کە حکومەتی ئێراق بەهاوکاری بانکی جیهانی، ڕاوتەگبیرگەلێکی بۆچارەسەریی ئەو کێشەیەو کەم کرانی ڕادەی هەژاری لە کۆمەڵگادا گرتووەتەبەر و بەرنامەیەکی ڕێک و پێک لەساڵی٢٠١٧وە هەتا ٢٠٢١ جێ بەجێ دەکا.
پێشتریش ناوەندی ئاماری ناوچەی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند، دوابەدوای شەڕی داعش و سەرهەڵدانی قەیرانی ئابووریی و سیاسی لەو ناوچەیە، ئاستی هەژاریی لە کوردستانی ئێراق لە چوار ساڵی ڕابردوودا لانیکەم سەتا نۆ زیادی کردووە.