گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی: خەریکە جیابوونەوە لەنێو حزبە ئیسلامییەکان ڕوو دەدات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i258046-گوتەبێژی_بزووتنەوەی_ئیسلامی_خەریکە_جیابوونەوە_لەنێو_حزبە_ئیسلامییەکان_ڕوو_دەدات
گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، پێیوایە کە خەڵکی لە ئەدای حزبە ئیسلامییەکانی کوردستان نیگەرانن و ئەگەری دروستبوونی ڕەوتێکی تازە هەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 12, 2016 13:49 Asia/Tehran
  • 
گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی: خەریکە جیابوونەوە لەنێو حزبە ئیسلامییەکان ڕوو دەدات

گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، پێیوایە کە خەڵکی لە ئەدای حزبە ئیسلامییەکانی کوردستان نیگەرانن و ئەگەری دروستبوونی ڕەوتێکی تازە هەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، عەبدوڵا وەرتی، گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، بە (باسینوز)ی ڕاگەیاند: “بەشێوەیەکی گشتی لەناو ڕەوتی ئیسلامیدا، دەنگی ناڕەزایی هەیە، لە هەموو حزبە ئیسلامییەکان نیگەرانن، خەڵکێک هەن لە ماڵی خۆیان دانیشتوون و لە ئەدای کاری حزبە ئیسلامییەکان ناڕازین، بیستومانە دەنگێکی لەو شێوەیە هەیە".

جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە لایەنە ئیسلامییەکان خۆیان لەو دەنگە ناڕازییانە بکەن و دەڵێت: “ئەو کەسایەتییانە پشتگوێ نەخرێن و ببرێنە ناو کاری ڕێکخراوەیی، ئەگەر ئیسلامییەکان ئەو دەنگە پشتگوێ بخەن، ئەوە دۆخەکە لەسەر ئیسلامییەکان دەتەقێتەوە، دەبێت چاوەڕوانی ڕێکخراوێک یان ڕەوتێکی تازە بکرێت".