له‌ هه‌ولێر ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی حسه‌ینی به‌ڕێوه‌ چوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i258079-له_هه_ولێر_ڕێوڕه_سمی_ماته_مینی_حسه_ینی_به_ڕێوه_چوو
ئایه‌توڵا سه‌ید موجته‌با حسه‌ینی، نوێنه‌ری ڕێبه‌ری باڵای ئێران له‌ عێراق و سووریا، به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له‌ شینی تاسووعا و عاشوورا سه‌ردانی هه‌ولێری کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 12, 2016 16:54 Asia/Tehran
  • له‌ هه‌ولێر ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی حسه‌ینی به‌ڕێوه‌ چوو

ئایه‌توڵا سه‌ید موجته‌با حسه‌ینی، نوێنه‌ری ڕێبه‌ری باڵای ئێران له‌ عێراق و سووریا، به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له‌ شینی تاسووعا و عاشوورا سه‌ردانی هه‌ولێری کرد.

 

به‌  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێڕانەوە له‌ میله‌ت، له‌ دوێنه‌وه‌ به‌ ئاماده‌یی نوێنه‌ری ئایه‌ته‌وڵا خامنه‌یی، ڕێبه‌ری باڵای ئێران له‌ شاری هه‌ولێر، به‌رنامه‌کانی ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی تاسووعا و عاشوورا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و ئه‌مڕۆ کۆتایی پێدێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئایه‌توڵا سه‌ید موجتەبا حسه‌ینی نوێنەری رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، کە که‌سایه‌تییه‌کی ئاینی‌ و سیاسییە لە هەرێمی کوردستانە و بەشداری به‌رنامه‌کانی مەراسیمی تاسووعا و عاشوورای کردووه‌.

ئایه‌توڵا سه‌ید موجته‌با حسه‌ینی، له‌ دایکبووی شاری مه‌شهه‌ده‌ له‌ ئێران و له‌ خولی سێهه‌م و چواره‌م نوێنه‌ری مه‌جلیسی خوبره‌کانی ڕێبه‌ری بووه‌ و یه‌کێکه‌ له‌ که‌سایه‌تییه‌ ناسراوه‌کانی حکومه‌تی ئێران.

 

محەمەد شێرزادی، بەرپرسی فەرهەنگیی باڵوێزخانه‌ی ئێران له‌ هەولێر ڕایگه‌یاند: نوێنەری رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی سەردانی هەولێری کردووە و به‌شداری مەراسیمی تاسووعا و عاشوورا ده‌کات.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: ئایه‌توڵا حسه‌ینی دوای مه‌راسیمه‌کانی ئه‌م دوو ڕۆژه‌، لەگەڵ ژمارەیەک له‌ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دیدار ده‌کات.

لای خۆشیه‌وه‌، مەریوان نەقشبەندی بەرپرسی پەیوەندییەکان و پێکەوەژیانی ئاینییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، له‌مباره‌وه‌ راگەیاند: لە ساڵانی رابردوو شیعەکانی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و سەدرییەکان مەراسیمی عاشورایان ئەنجام دەدا.

ئه‌و وتیشی: بەڵام ئەمساڵ جیاواز لە رابردوو شیعەکانی هەرێمی کوردستان خۆیان بە سەربەخۆیی مەراسیمەکە ئەنجام دەدەن.

شایانی باسه‌ که‌ هه‌رێمی کوردستان ڕۆژی چوارشه‌مه‌، که‌ ده‌بێته‌ ڕۆژی عاشورای حسه‌ینی به‌ پشووی  گشتی ڕاگه‌یاندووه‌ و ئه‌مه‌ش به‌ مه‌به‌ستی ڕێز گرتن له‌ شیعه‌یانی جیهان و کورده‌کانی گه‌رمیان ئه‌نجام بووه‌ که‌ شیعه‌ن و ڕێوڕه‌سمی تاسووعا و عاشوورا به‌لایانه‌وه‌ گرنگه‌.