بەشداریی پەکەکە لە ئۆپراسیۆنی مووسڵ، لە بەرژەوەندیی عێراقدا نییە
تشرینی یهکهم 12, 2016 16:54 Asia/Tehran
سەرۆکی کۆمیسیۆنی هێمنایەتیی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەشداریی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ لە بەرژەوەندیی عێراقدا نییە؛ چون ئەم بەشداریکردنە، تورکیا مەجبوور بە دەستێوەردان لە مووسڵ دەکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نیزام هەرکی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی "السومریە نیوز"دا وێڕای جەختکردن لەسەر گرینگیی پاشەکشەکردنی هێزەکانی پەکەکە لە ناوچەکانی شەنگال و کەرکووک و دیکەی ناوچەکانی عێراق، زیادی کرد: "بەشداریی هێزەکانی ئەم پارتە لە ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی مووسڵ لە بەرژەوەندیی عێراقدا نییە؛ چونکە ئەم بەشدارییە، تورکیا مەجبوور بە دەستێوەردان لە مووسڵ دەکات و هەندێ کێشە لەنێوان عێراق و تورکیا درووست دەکات.
ناوبراو جەختی کرد کە هێزەکانی پەکەکە هێزی ناعێراقی و نافەرمین.