بەرپەرچ درانەوەی پەلاماری داعش بۆسەر کەرکووک لەلایەن هێزی پێشمەرگە وە
جێگری فەرماندەی هێزی پێشمەرگ لە باشووری کەرکووک باسی بەرپەرچ درانەوەی پەلاماری ئەندامانی تاقمی تیرۆریستی داعش بۆسەر بنکە و مەتەرێزی هێزی پێشمەرگە لەم بەشە و ئازاد کردنی یازدە گوند لە باشووری کەرکووک لە دەستی ئەم تاقمەی کرد .
هیوا ڕەش لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی مودا پرێس وتی : هێزی پێشمەرگە لە سەرووبەندی چاوپێکەوتنی ڕۆژی ڕابردووی حەیدەر عەبادی لە کەرکووک وێڕای بەرپەرچدانەوەی پەلاماری ئەندامانی داعش بۆسەر باشووری کەرکووک سەد گوندی ئەم ناوچەیەیان ئازاد کرد .
هیوا ڕەش وێڕای ئاماژەدان بەمەی ئەندامانی داعش لە حەوت مانگی ڕابردووەوە لە ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنێک بە دژی پێشمەرگە لە بەشی باشووری کەرکووک ناکام ماونەتەوە وتیشی : هێزی پێشمەرگە لەم ماوەیە دا شەست پەلاماری ئەم تاقمەی بەرپەرچ داوەتەوە.
ناوبراو پێداگری کرد کە هێزی پێشمەرگە بۆ بەرەڤانی لە کەرکووک تائێستا پێنسەد شەهید و دووهەزار برینداری لێکەوتوەتەوە.