پیداگری " مەسعودبارزانی" لەسەر بەردەوامی نەبەرد هەتا ئازادی تۆکمە تەواوی شاری مووسڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەسەر درێژەی هەڵمەتی هێزە ئێراقیەکان لەدژی ترۆریستەکان هەتا ئازاد کرانی تۆکمە وتەواوی شاری موسڵ لە باکووری ئێراق لە دەس داعش جەختی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەداوسیما " مەسعود بارزانی " سەرۆکی هەڕێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی دوشەممە لەبارەی هەڵمەتی ئازاد کرانی شاری موسڵ لە دەس داگیر کەرانی ترۆریستی داعش وتی: نە بەرد لە موسڵ بەپێی بەرنامە درێژەی هەیە و بنکە ومەتەرێزی داعش ، دراوەتە بەرپەلامار.بارزانی بەپێداگری لەسەرئەمەکە هاوئاهەنگی تۆکمە تەواوی نێوان هێزەکانی سوپای عێراق و پێشمەرگە کوردەکان لە نە بەردی ئازاد کرانی مووسڵ لە ئارادایە وتی: مەبەست لە شەڕی موسڵ ، ڕزگاری خەڵکی ئەم شارە لە دەس تاقمی تەکفیری داعش ودەرکردنی ترۆریستەکانە. سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بە خەڵکی موسڵ لەبارەی ئەمنیەت وسەروەت وسامانەکانیان متمانەی داووتی: ئاوارە عێراقیەکان لە شوینی تایبەت جێگیر دەکرین. مەسعود بارزانی هەروەها بە پیداگری لەسەر ئەمەکە کاتی دیاری کران بۆ کۆتایی دانی شەڕی مووسڵ دژوارە وتی: ئەمڕۆ قۆناخی یەکەمی هەڵمەتی ئازاد کرانی موسڵ دەسپێکراوە. نە بەردی ئازاد کرانی موسڵ ڕۆژی دوشەممە هەفدەی ئۆکتۆبەر لە شەش قۆناخەوە دەسپێکراوە. سوپای ئێراق ڕایگەیاند هێزەکانی خۆی گەیاندوەتە شەش کیلومێتری باشووری موسڵ . موسڵ دوهەمین شاری گەورەی ئێراق لە ژوئەنی دووهەزار وچواردە لەژێر کۆنترۆڵی داعش دایە . ئەم شارە وەکوو ناوەندی سەرەکی بەشداری ترۆریستەکانی داعش لە ئێراقە.