هێزی پێشمەرگە بنکە و مەتەرێزەکانی بەهێزتر دەکا
فەرماندەرێکی هێزەکانی پێشمەرگە ڕایگەیاند؛ ئەم هێزانە ئەمڕۆ سێشەممە پێشرەوییان بەرەو موسڵ ڕادەگرن و بنکە و مەتەرێزەکانیان بەهێزتر دەکەن.
بە پێی راپۆرتی ئاسۆشێتێد پرێس؛ "خثر شیخان" یەکێک لە فەرماندەرانی هێزی پێشمەرگە وتی کە هێزە کوردییەکان تا ئێستا گەیشتوونەتە ئامانجەکانیان و ڕۆژی سێشەممە خەریکی پاراستن و بەهێزتر کردنی بنکە و مەتەرێزەکانیان لە خازر دەبن. ئەم ڕاگیردرانی پێشرەوی بەرەو موسڵ ، یەک ڕۆژ پاش ئەوەی ئەنجام دەبێ کە هێزە ئێراقییەکان بە داکۆکیی پەلامارە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانیی ڕۆژاوایی دژە داعش ، ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی دووەم شاری گرینگی ئێراقیان دەست پێ کرد.
ڕۆژی ڕابردوو و چەن سەعات پاش دەسپێبوونی ئۆپراسیۆنی موسڵ، مێدیاکان ڕایانگەیاند ؛ چەن گوندێک لە ڕۆژهەڵاتی ئەم شارە لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئێراقییەکانەوە ئازاد کراون.
چاوەڕێ دەکرێ شەڕی موسڵ چەندین هەفتە یان مانگ بخایەنێ. سوپای ئێراق ئیستایش هەر درێژە دەدات بە پێشڕەوییەکانی بۆ چوونە نێو قۆناغی دواتری ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی موسڵ لە ژێر دەستی تیرۆریستانی داعش.
بەرەی پێشەوەی ڕۆژهەڵاتی موسڵ نزیکەی ٣٠ کیلۆمەتر لەم شارە دوورە.