بەرپرسی نووسینگەی کەناڵی ئەلجەزیرە لە هەولێر دەرکرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i259378-بەرپرسی_نووسینگەی_کەناڵی_ئەلجەزیرە_لە_هەولێر_دەرکرا
بەرپرسی نوسینگەی کاناڵی ئەلجەزیرە لە هەولێر بە تاوانی هاوکاری و هاوتەریب بوون لەگەڵ داعش و سووکایەتی کردن بە هێزە سەربازیەکان و جەماوەر ی ئێراق لە هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە دەرکرا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 20, 2016 08:05 Asia/Tehran
  • بەرپرسی   نووسینگەی   کەناڵی ئەلجەزیرە   لە  هەولێر دەرکرا

بەرپرسی نوسینگەی کاناڵی ئەلجەزیرە لە هەولێر بە تاوانی هاوکاری و هاوتەریب بوون لەگەڵ داعش و سووکایەتی کردن بە هێزە سەربازیەکان و جەماوەر ی ئێراق لە هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە دەرکرا .

یەکێک   لە   فەرمانبەرانی  نووسینگەی   کاناڵی  ئەلجەزیرەی  قەتەر    لە  هەولێر  بە  پەیامنێری   ئیرنای  وت  کە  کاربەدەستانی   ئاسایشی  هەرێمی  کوردستانی  ئێراق  بە  حامد  ئەلحەدیدە  بەرپرسی   نووسینگەی  ئەو   کاناڵە  هەواڵیەی  قەتەر  بە  هۆی  بڵاو کردنی   هەواڵی   هاوتەریب   لە  گەڵ  تێروریستانی  تەکفیری  داعش  و  بێ  ڕێزی  بە   هێزە  جەماەری  و سەربازیەکانی  ئێراق  ئاگاداریان   کردووە  کە  دەبێ   لە  ماوەی   24   کاتژمێر   کوردستانی  ئێراق   بە  جێ بێڵێ .  ناوبرا  کە  نەیویست  ناوی   ئاشکرا  بکرێت   وتی    لە  ماوەی  ڕوژانی   ڕابردوودا    کاناڵی  ئەلجەریرە  لە  هەوڵدا  بوو   کە بە    زەق کردنەەی   سەرکەوتنەکانی    تێروریستانی   تەکفیری  داعش ،  هێزە  ئێراقیەکان  بۆ وێنە   هێزەکانی  پێشمەرگەی  کورد   شکست  خواردو   نیشان  بدات    هلگورد  حکمەت  وتەبێژی  وەزارەتی  پێشمەرگەی      هەرێمی  کوردستانی  ئێراقیش  ێڕای  پشت ڕاست  کردنەوەی    ئەو  هەواڵە   وتی  :  لە  هەرێمی  کوردستانی    ئێراق    هەر  کەسێک کە  هاوتەریب  و    لایەنگری   داعشیە   تەکفیریەکان  بێت  لەوناوچە  دەر  دەکرێت     . هاوکات  لە  گەڵ    دەسپێکی    ئو.پراسیونی  ڕزگارکرانی   مووسڵ  مێدیا  عەرەبیەکان    هاوتەریب   لە  گەڵ  عەرەبستان   و  قەتەر  وتورکیا  بە   تایبەت     کاناڵەکانی  ئەلجەزیرە   قەتەر  و  ئەلعەرەبیەی  عەرەبستان   لە  هەوڵ دان  وێڕای  سەرکەوتوو نیشان  دانی  داعش  لەو  تێکگهەڵچونگەلە  هێزە  ئێراقیەکان  بە  هێزی    ئایینزایی    نیشان  بدەن  کە  لە گەڵ   سوننەکاندا  شەڕ  دەکەن .  ئەوە  لە  حاڵێکدایە  کە  کوردە کانی  ئێراق  لە شەڕ  بە دژی  داعش  ئەهلی  سوننەو لە  ڕیزی   هێزە   ئاسایشیعکانی   ئێراق  وحەشدی  شەعبی   نزیکەی 20 هەزار  خەباتکاری    سوننە    بەشدارن .