درانی یارمەتی دارایی دەوڵەتی ناوەندی عێراق بە هەرێمی کوردستان
دەوڵەتی ناوەندی عێراق هەواڵدی دا لە درانی برەیارمەتیەکی دارایی بە دەولەتی خۆجیی هەرێمی کوردستانی عێراق .
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " هوشیار زێباری" وەزیری پێشووی دارایی عێراق ڕۆژی شەممە لە تەرخان دانی نێزیک بە چل ملیارد دولار بۆ هێزەکانی پێشمەرگە ی هەرێمی کوردستانی عێراق لەلایەن دەوڵەتی " حەێدەر عیبادی " سەرۆک وەزیرانی عێراق هەواڵی دا کە لەماوەی مانگە کانی ڕابردوو لەگەڵ کێشە وگرفت ڕووبەڕوو بووەنەتەوە. " هوشیار زیباری وتی: تەرخان دانی یارمەتی ماڵیی بە هێزەکانی پێشمەرگە لەلایەن دەوڵەتی عێراقەوە ، هەنگاوێکی ئەرێنیە لە پێناوی بەرەوپێشچوونی پێوەندی بەغدا و هەولێر و چارەسەرکرانی کێشەکانی نێوان دوو لایەن و دەتوانێ بوارچێ کەری هاوکاریەکانی جیدی نێوان هەولێر وبەغدا بێت لە داهاتوودا. ئەم کردەوەیە لە جەنگەی هەڵمەتی ئازاد کرانی شاری موسڵ لەژێر داگیر کاری تاقمی ترۆریستی داعش، هێزەکانی پێشمەرگەی کورد کە هەرئێستاکە لە دوو قۆناخ خەریکی پێشڕەوی بەرەو شاری موسڵ لە ناوەندی پارێزگەی نەینەوا دان خۆشحاڵ کردووە. حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ قەیرانی ماڵیی بەرفراون لەماوەی ڕۆژەکانی ڕابردوو ڕووبەڕوو بووەتەوە کە وەدوا کەوتنو یان کەم کردنەوە لەدانی مۆچەی کارگیڕانی ئیداری وهێزەکانی پێشمەرگە ی کورد ، بەشێک لەڕیگەچارەی ئەم ئیدارەیە بۆ بەڕێوە بەرایەتی قەیرانی ماڵیی بووە. وتووێژەکانی یەک مانگی رابردووی بەرپرسانی بەغداو هەولێر لە سەرووبەندی چارەسەرکرانی ناکۆکیەکانی دوو لایەنە ، بووە بە هۆی بەدەس هاتنی ڕێککەوتن گەلێک لەسەر بودجە، نەوت وهاوکاریەکانی سەربازی بە مەبەستی ئازاد کرانی شاری موسڵ لە ژێر داگیر کاری ترۆریستەکانی تەکفیری داعش.