سوید بەنیازە ژمارەی ڕاوێژکارە سەربازییەکانی لە هەرێم زیاتر بکات
ستێفان لۆفێن سەرۆک وەزیرانی سوید پابەندبوونی درێژخایەنی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە دوپاتکردهوه و ڕایگەیاند بەنیازن ژمارەی ڕاوێژکارە سەربازییەکانیان لە هەرێمی کوردستان زیاتر بکهن.
ئهو وتانهی ستێفان لۆفێن لهمیانهی کۆبونهوهیهکدا هات که ئهمڕۆ لە سەلاحەددین لهگهڵ مەسعود بارزانی ئهنجامیدا، بهپێی راگهیهنراوی کۆتایی کۆبونهوهکه که وێنهیهکی بۆ خهندان نێردراوه.
سەرۆک وەزیرانی سوید که ئهمرۆ گهیشته ههولێر خۆشحاڵیی خۆی بە سەرکەوتن و پێشڕەوییەکانی هێزی پێشمەرگە لە بەرەکانی شەڕی دژی تیرۆریستان نیشان دا و جەختی لە پاڵپشتیی و پابەندبوونی درێژخایەنی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە کردەوە و ڕایگەیاند حکوومەتی سوید بەنیازە ژمارەی ڕاوێژکارە سەربازییەکانی لە هەرێمی کوردستان زیاتر بکات.
هەروەها پێزانینیشی هەبوو بۆ ئاستی هەماهەنگی و کاری هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە شەڕی دژی تیرۆریستاندا. لەبەرانبەردا بارزانی پێزانینی خۆیشی بۆ ڕۆڵی ڕاوێژکارە سەربازییەکانی سوید نیشان دا لە مەشق و ڕاهێنانی پێشمەرگە. ههروهها جەختی لە پێویستی بوونی پلانێکی سیاسی کردەوە بۆ ڕێگەگرتن لە سەرهەڵدانی کێشەکان و پاراستنی پێکهاتەکان بە تایبەت ئێزیدی و مەسیحییەکانی پارێزگای نەینەوا.