کوژرانی 230 کوردی کاکەیی بە دەستی داعشەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i260332-کوژرانی_230_کوردی_کاکەیی_بە_دەستی_داعشەوە
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند کە تا ئێستا 230 کەس لە کوردە کاکەییەکان بە دەستی ئەندامانی داعش کوژراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 25, 2016 15:03 Asia/Tehran
  • کوژرانی 230 کوردی کاکەیی بە دەستی داعشەوە

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند کە تا ئێستا 230 کەس لە کوردە کاکەییەکان بە دەستی ئەندامانی داعش کوژراون.

بە پێی راپۆرتی کورد پرێس ، مەریوان نەقشبەندی رایگەیاند لە کاتی هێرشی داعش بۆسەر عێراق تا ئێستا ، لانی کەم 230 کەس لە کوردانی کاکەیی کەوتوونە بەر پەلاماری داعش و گیانی خۆیان لەدەست داوە.

بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی کوردستانی عێراق راشیگەیاند : کە شوێنە پیرۆزەکانی کاکەییەکانیش لە لایەن داعشەوە  کەوتووەتە بەر پەلامارو لە ناو چووە.

ناوبراو جەختی کرد کە کوردە کاکەییەکان بەشدارییەکی ئەکتیڤیان لە بەرەنگار بوونەوەی داعشدا هەبووە  و لە هێرشی تیرۆریستیی ئەم دواییەی داعش بۆسەر کەرکوک 9 کەس لەوان لە شەڕ بەدژی ئەو تاقمە شەهید بوون.

کوردە کاکەییەکان لە ناوچەکانی داقوق لە نزیک کەرکوک ، سەفیە لە نزیک هەولێر و ناوچەی هاوار لە دەورووبەری هەڵەبجە نیشتەجێن.