حکومەتی هەرێم لیژنەیەک دەنێرێتە لای حیزبەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i260518-حکومەتی_هەرێم_لیژنەیەک_دەنێرێتە_لای_حیزبەکان
حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لیژنەیەک دەنێرێتە لای حیزبە سیاسییەکان، لە ئاراستەی تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی‌و ئابووریی ئەم ناوچەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 26, 2016 13:37 Asia/Tehran
  • حکومەتی هەرێم لیژنەیەک دەنێرێتە لای حیزبەکان

حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لیژنەیەک دەنێرێتە لای حیزبە سیاسییەکان، لە ئاراستەی تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی‌و ئابووریی ئەم ناوچەیە.

حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەمڕۆ چوار شەممە لەکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی دا بۆ ئەوەی سەردانی لایەنە سیاسییەکان بکەن.

لەو بارەوە عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانی دا، رایگەیاند "لیژنەکە بەپێشنیازی من پێکهێنراوەو بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا سەردانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بکەن".

عەبدولستار مەجید راشیگەیاند، "لیژنەکە دۆخی سیاسی‌و ئابووریی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی لایەنە سیاسییەکان تاوتوێ دەکات‌و سەرنج‌و تێبینییان لێوەردەگرێت بۆ چارەسەریی ئەو کێشانە".

ئەمە لەکاتێکدایە کە ماوەیەک لەمەو پێش حکومەتی هەرێم بانگەوازێکی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی چەند حیزبێک نەچوون بەدەم داواکارییەکەوە کۆبوونەوەکە ئەنجام نەدرا.