درێژەی خۆپیشاندان بەدژی تورکیا لە کوردستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i260593-درێژەی_خۆپیشاندان_بەدژی_تورکیا_لە_کوردستانی_عێراق
خەڵکی دەربەندیخانی سلێمانی لە کوردستانی ئێراق ئێوارەی دوێنێ چوارشەم لەمیانەی خۆپیشاندانێکی ناڕازیانە ئامادەبوونی سەربازانی تورکیا لە باکووری عێراقیان شەرمەزار کردو خوازیاری چوونەدەرەوەی خێرای ئەو هێزانە بوون لە ناوچەکە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 27, 2016 06:37 Asia/Tehran
  • درێژەی خۆپیشاندان بەدژی تورکیا لە کوردستانی عێراق

خەڵکی دەربەندیخانی سلێمانی لە کوردستانی ئێراق ئێوارەی دوێنێ چوارشەم لەمیانەی خۆپیشاندانێکی ناڕازیانە ئامادەبوونی سەربازانی تورکیا لە باکووری عێراقیان شەرمەزار کردو خوازیاری چوونەدەرەوەی خێرای ئەو هێزانە بوون لە ناوچەکە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، بەشدار بووان لەو خۆپیشاندانە دا داوایان لە کۆمەڵگای جیهانیی کرد کە بۆ چوونە دەروەی سەربازانی تورکیا لە ناوچەی بەعشیقەی پارێزگای نەینەوای عێراق ئەنکارا بخەنە بەر ژێر گوشار.

خۆپیشاندەران ئامادە بوونی سەربازانی تورکیا لە ناوچەکەیان بە هەڕەشەیەک بۆسەر کوردستانی عێراق وەسف کرد و ئەو ئامادە بوونە سەربازییە بە هۆی نەبوونی هاوئاهەنگیی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی عێراق ، بە نایاسایی زانی.

\ئەمە سێهەمین خۆپیشاندان لە ماوەی رۆژانی رابردوو دا لە کوردستانی عێراق بەدژی ئامادە بوونی سەربازانی تورکیا لە باکووری عێراقە.

خۆپیشاندانی دانیشتووانی دەربەندی خان لە حاڵێکدا بەڕێوەچوو کە بن عەلی ییلدریم ، سەرۆک وەزیرانی تورکیا رۆژی یەکشەممە رایگەیاند کە ئەرتەشی وڵاتەکەی لەسەر داخوازیی هێزەکانی پێشمەرگە ، هاتوون بۆ شەڕ بەدژی داعش ، بەڵام فەرماندە  و بەرپرسانی فەرمیی لە کوردستانی عێراق ئەو بانگەشەیەیان رەت کردەوە.