فەرمایشەکانی رێبەری مەزنی ئینقلاب لە دیداری سەرۆک کۆماری فەنلاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i260620-فەرمایشەکانی_رێبەری_مەزنی_ئینقلاب_لە_دیداری_سەرۆک_کۆماری_فەنلاند
حەزرەتی ئایەتوڵلا خامنەیی رێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامیی لە دیداری سائولی نینیستو ، سەرۆک کۆماری فەنلاند و شاندەکەی هاوڕێی وێرای ئاماژە بە دیاردەی تیرۆرئزم وەک یەکێک لە دەر و مەینەتە دڵتەزێنەکانی کۆمەڵگای مرۆیی جەختی کرد: بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم پێویستیی بە ئیرادەی جدی هەموو ئەو کەسانەی هەیە کە لەلای هێزە نێونەتەوەییەکان خاوەنی ئۆتۆریتە و کاریگەرین و زانایانی جیهان و بەرپرسانی دەوڵەتیی و هێزمەندانی بەشەڕەفی جیهان دەبێ بۆ دەرمان کردنی ئەو دیاردەیە ، بیر بکەنەوە و هەنگاو هەڵگرن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 27, 2016 07:54 Asia/Tehran
  • فەرمایشەکانی رێبەری مەزنی ئینقلاب لە دیداری سەرۆک کۆماری فەنلاند

حەزرەتی ئایەتوڵلا خامنەیی رێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامیی لە دیداری سائولی نینیستو ، سەرۆک کۆماری فەنلاند و شاندەکەی هاوڕێی وێرای ئاماژە بە دیاردەی تیرۆرئزم وەک یەکێک لە دەر و مەینەتە دڵتەزێنەکانی کۆمەڵگای مرۆیی جەختی کرد: بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم پێویستیی بە ئیرادەی جدی هەموو ئەو کەسانەی هەیە کە لەلای هێزە نێونەتەوەییەکان خاوەنی ئۆتۆریتە و کاریگەرین و زانایانی جیهان و بەرپرسانی دەوڵەتیی و هێزمەندانی بەشەڕەفی جیهان دەبێ بۆ دەرمان کردنی ئەو دیاردەیە ، بیر بکەنەوە و هەنگاو هەڵگرن.

رێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامیی لەو دیدارەدا کە ئێوارەی چوارشەممە بەڕێوەچوو ، هەروەها هەڵوێستەکانی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکانیشی خستە بەر رەخنە و راشیگەیاند ؛ سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان بە راشکاویی رایگەیاند کە بە هۆی بەستراوە بوونی ئەو رێکخراوەیە بە پارەی سەعودیی ئەگەری شەرمەزار کردنی قەڵاچۆی منداڵانی یەمەنیی لە ئارادا نییە کە ئەمە نیشاندەری دۆخی ئەخلاقیی پڕداخی سیاسەتوانانی نێونەتەوەییە و هیوادارین سکرێتی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان بتوانێ سەربەخۆیی ئەو رێکخراوەیە بپارێزێت.

رێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامیی بە جاران جەختی کردووەتە سەر پێویستیی ناس کردنی هۆکار و بناغەکانی بزاڤە توندڕەو و تیرۆریستییەکان و ئەو هەڵوێستە نیشنادەری ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران تا چ رادەیەک ئاسایشی ناوچەکە و جیهانی لە لا گرینگە. بە سەرنج دان بەو خاڵە رێبەری مەزنی ئینقلاب بە جەخت لەسەر هۆکارەکانی پێکهێنەری توندڕۆیی و تیرۆریزم ، چارەسەر کرانی ئەو کێشەیەی بەستەوە بە تێگەییشتن و ناس کردنی هۆکارەکانی سەرهەڵدانی ئەو کێشانە. بەڕێزیان بە ئاماژە بە هۆکارەکانی سەرهەڵدانی تیرۆریزم و توندڕۆیی جەختیان کرد ، ئەمریکا و هەندێ لە دەوڵەتان هەموو پرسەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانی خۆیان حیساب دەکەن و بیر لە بنەبڕ کردنی نەخۆشیی تیرۆریزم چ لە عێراق و چ لە سوریا ناکەنەوە.

ئەوە کێشەیەکی گەورەیە کە لە چەند ساڵی رابردوو بووەتە هۆی پەرەسەندنی تیرۆریزم و چالاکیی تاقمگەلی وەک داعش.  شەپۆلی تیرۆریزمی داعشیی ئەمڕۆ دزەی کردووەتە نێو ئەورووپاش لە حاڵێکدا دەوڵەتی ئەمریکا و هەندێ لە دەوڵەتانی ئەورووپایی هۆکاری سەرەکیی سەرهەڵدانی ئەو دیاردە نگریسەن.

رێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامیی لە دیدارئی ئەم دواییەی لەگەڵ باقر عزەت بێگۆویچ ، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆک کۆماریی بۆسنی و هێرزێ گۆوینیش جەختیان کرد کە ئەگەرچی رەنگە ئەو هاوپەیمانییانە لە هەندێ بابەت شەڕیش بەدژی تیرۆریزم بکەن ، بەڵام نە لە عێراق و نە لە سوریا بەدوای بنەبڕ کردنی راستەقینەی تیرۆریزم نین و سیاسەتی خراپ و دوژمنکارانەی ئەوان ، رۆژ لە دوای رۆژ پەرە دەدا بە کێشەکانی مرۆڤان.

فەرمایشەکانی رێبەری مەزنی ئینقلاب لە دیداری دوو بەرپرسی ئەورووپایی لەگەڵ بەڕیزیان ، لە راستیدا وەبیرهێنەری خاڵێکی گرینگر کە پێشتر و بەدوای رووداوە تیرۆریستییەکانی فەرانسە لە ساڵی 2014 و هەروەها لە دوو ساڵی رابردوو دا لە دوو نامە روو لە گەنجانی ئەورووپایی راگەیەنرا و توندڕۆیی هەڵکەوتوو لە لاڕێیی ئایینیی و ئەخلاقیی لە کۆمەڵگای رۆژئاوا دیاریی کرا.

دۆخی ئیستای ناوچەکە و نیگەرانیی روو لە پەرەی جیهانیی لە راستی دا ئاکامی هەڵسوکەوتی پڕ لە فریوە کە ئەمڕۆ گەرووی بەرپرسانی دەوڵەتیی ئەمریکاشی گرتووە و بووەتە وتووێژی ناحەز لە وتوووێژەکانی هەڵبژاردنیان و هەر کامیان هەوڵ دەدا ئەوی دیکە وەک تاوانباری رووداوەکان نیشان بدا.

لەم رووەوە لە روانێکی گشتیی بەو کێشانە ، دەبێ سیاسەتی زیادەخوازیی زلهێزانی جیهانیی بە هۆکاری سەرەکیی کێشەکانی مرۆڤان بزانین. بێگومان تا کاتێک کە زیادە خوازییەکانی ئەمریکا و هێزە دەسدرێژکارەکان بەردەووام بێ ؛ تیرۆریزم و توندڕۆییش بەسەر گەلانی جیهان دادەسەپێنرێ و تەنیا رێگای بەرەنگار بوونەوەی ، خۆراگریی و خەباتە.