"کاروانی خەیاڵ" دەگاتە مەنزڵ
"خالید ئاغای حیسامی" ناسراو بە مامۆستا هێدی شاعیری پایەبەرزی کورد لە هەولێری ناوەندی هەرێمی کوردستانی ئێراق ماڵاوایی لە ژیان کرد .
کاتژمێر ١ی نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەمە ٦ی گەڵاڕێزانی ١٣٩٥ی هەتاوی، ٢٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦، مامۆستای بەیت و غەزەڵی کوردی "خالید ئاغای حیسامی" بە هۆی جەڵتەی دڵەوە لە شاری هەولێر کاروانی ئەدەبی کوردیی بەجێ هێشت.
ماموستا هێدی لە ساڵی ١٩٢٧ی زایینی لە گوندی شێخالی هەڵکەوتوو لە نێوان بۆکان و مەهاباد لە دایک بووە. لە هۆنینەوەی غەزەڵدا شێوازی تایبەتی خۆی هەیە و "کاروانی خەیاڵ" کۆی بەرهەمە شێعرییەکانی ئەو شاعیرەیە کە لە چاپ دراوە.
ناسرهون ههست و خهیاڵ، ئهی خۆزگه من دێوانه بام!
خۆزگه دهست و پێم له ناو زنجیری بایه و، وا نهبام!
خۆزگه بۆ ئهو پێنج و دوو ڕۆژهی ژیانی خۆم، منیش
ههر وهکوو ”هێدی“ مهلی تۆفانی بێ هێلانه بام!
مامۆستا هێدی پاش ٨٨ ساڵ تەمەنی بە ئەزموون لە شاری هەولێر ماڵئاوایی لە دنیا کرد. بڕیار وایە تەرمی ئەو شاعیرە پایەبەرزە پاش نوێژی جومعە ٢٨ی ئۆکتۆبەر لە شاری هەولێر ئەسپەردە بکرێت.