گیرانی دەیان داعشی لە سلێمانی
ئیدارەی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند ؛ هەڵمەتێکی تیرۆریستیی پووچەڵ کرایەوە و چل ئەندامی گرووپی تیرۆریستیی داعش قۆڵبەست کران.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی، ئیدارەی ئاسایشی سلێمانی ئێراق ڕۆژی دووشەممە لە چەن هەڵمەتدا، ٤٠تیرۆریستیی داعش کە بەنیازی دەس گرتن بە سەر ناوەند و ئیدارە دەوڵەتییەکان لە شارەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان بوون گرتووە و ژمارێک لەوانەش لە شەڕ و پێکدادانیان لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش کوژراون.
بە پێی ڕاگەیاندنی هێزە ئەمنییەکان، لەم زنجیرە هەڵمەتەدا دەس گیراوە بە سەر ژمارێکی زۆر موبایل کە بۆ تەقاندنەوەی بۆمب لە ڕێگای دوورەوە بەکاریان هێناوە.
بە پێی ڕاگەیاندنی ئاسایشی سلێمانی لێکۆڵینەوە لە سەر ناس کردن و گرتنی هەموو تیرۆریستان درێژەی هەیە.
داعش بۆ ئەوەی تەگەرە بنێتەوە لە سەر ڕێگای ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی موسڵ (٢١ی ئۆکتۆبەر) بە پتر لە ١٠٠ کەس لە چەکدارانی تیرۆریستی خۆی و بە یارمەتیی هۆگرانیان لە نێوخۆوە بە مەبەستی داگیرکردنی کەرکووک هێرشی کردە سەر ئەم شارە.
لە شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزە ئەمنی و جەماوەرییەکانی کەرکووک لەگەڵ ئەم گرووپە تیرۆریستییە، فەرماندەر و داڕێژەری پەلامار بۆ سەر کەرکووک گیران و ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستان کوژران.