بەرپرسێکی کورد: سەرکردەکەی داعش لە موسڵ دا ڕێگای دەربازبوونی لێ تەنراوە
بەرپرسێکی باڵای کوردستانی عێراق رایگەیاندووە کە: ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی تاقمی تیرۆریستی داعش لە شاری موسڵ رێگای دەربازبوونی لێ تەنراوە.
فۆئاد حێسن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی عێراق، ڕۆژی چوار شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ بڵاوکراوەی بریتانیی ئیندیپێندێنت وتی: ئەبوبەکر بەغدادی لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردوو لە کۆڕوکۆمەڵە گشتییەکاندا دەرنەکەوتووە، بەڵام بە شیمانەی زۆرەوە هەروا زیندوویەو لە موسڵ دا بەسەر دەبات.
فۆئاد حسێن وێڕای ئاماژە کردن بە زەبر هەڵگر بوونی داڕشتی سەرکردایەتیی داعش لە هەل و مەرجێکدا کە سەرکردەکەی نەمێنێ، وتیشی: بەغدادی لەوێیە و کوژرانی بەواتای لەبەریەک هەڵوەشانەوەی تێکڕای سیستێمی تاقمی ڕەشەکوژی داعشە.
ناوبراو لەو باوەڕەدایە کە بە کوژرانی بەغدادی، ناوچەکانی ژێر ڕکێفی داعش زۆر خێراتر ڕزگار دەکرێن، بەڵام لەگەڵ ئەمەش دا بوونی لە موسڵ دا وا دەکات کە چەکدارانی داعش بۆ پاراستنی ڕوو لە هەرچەشنە هەوڵ و کاردانەوە پیشاندانێک بکەن.
فۆئاد حێسن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕاشیگەیاند: سەرکردەی داعش بە تەواوی پشتی بەو سەرکردانە بەستووە کە لە موسڵ و تەلەعفەردا دایناون.
ئەم بەرپرسە کوردە وتیشی: گومان لەوەدا نییە کە داعش شکست دێنێ، بەڵام ڕوون نییە کە ئەم شکست هێنانە کەی ڕوو دەدات.