یەک میلیارد دۆلار ، داهاتی نەوتیی هەرێم لە مانگی ئۆکتۆبر دا
تشرینی دووهم 03, 2016 07:11 Asia/Tehran
ناوەندی توێژینەوە ئابوورییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند کە رادەی داهاتە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە مانگی ئۆکتۆبری 2016 گەییشتووەتە 1 میلیارد دۆلار.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵیی SNN ، لە راپۆرتێکدا کە لەلایەن ناوەندی توێژینەوە ئابوورییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بڵاو کراوەتەوە کە هەرێمی کوردستان لە مانگی ئۆکتۆبری 2016 زیاتر لە 18 میلیۆن و 200 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم و 3 میلیۆن و 145 هەزار بەرمیل لە نەوتی کەرکوک هەناردە دەکرێ بۆ دەرەوە.
لەو راپۆرتەدا هاتووە ؛ کە ئەگەر گشتی داهاتەکانی هەرێم بە رەچاو کردنی داهاتەکانی بەشەکانی دیکەی سەرچاوە نەوتییەکان کە 150 میلیۆن دۆلار بووە ، دەگاتە 982 دۆلار و ئەمە جیا لەو داهاتانەیە کە هەرێم لە فرۆشتنی نەوت بە تانکێرە نەوت هەڵگرەکان وەدەستی دێنێ.